د. هیوا رەشید
مامۆستا له به‌شی یاسا، زانكۆی گه‌رمیان
ئه‌وه ده‌بینین له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كه‌رته گشتیه‌كان كه په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی به گرێبه‌ست ده‌درێن به كه‌رتی تایبه‌ت. لێره‌دا سه‌ره‌تا ئه‌وه رون ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌به‌ست له كه‌رتی گشتی بریتیه له‌و سێكته‌ر و بوارانه‌ی كه حكومه‌ت له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و پشت به كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و كه‌ره‌سته و ئامراز و ئامێر و دارایی گشتی ده‌به‌ستێت، به ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌بێ بچڕان و راوه‌ستان، بۆ نمونه كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌رتی شاره‌وانی و كه‌رتی په‌روه‌رده و... هتد.
له به‌رامبه‌ردا كه‌رتی تایبه‌ت بریتیه له ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به پێی یاسا دامه‌زراون و له بوارێكی دیاریكراودا خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی قازانج. جیاوازی هه‌یه له نێوان ئیداره‌ی گشتی حكومه‌ت و ئیداره‌ی تایبه‌ت، ئیداره‌ی گشتی ئامانجی سودی گشتیه له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ك به هاوڵاتیان، به‌ڵام ئیداره‌ی تایبه‌ت یان كه‌رتی تایبه‌ت ئامانجی به‌ده‌ستهینانی قازانجه.
له یاسادا له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی حكومه‌ت له پێشه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان، ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی و ئیمتیازاتی زۆر دراوه به ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی. بۆیه ده‌سه‌لاتی كارگێڕی به‌به‌كارهینانی ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی و ئه‌و پێگه یاساییه‌ی پێیدراوه، ده‌توانیت پاڵپشت و هێزێكی كاریگه‌ر بێت بۆ سودی گشتی و دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانی هاوڵاتیان.
چه‌ندین بنه‌ما هه‌یه له یاسای كارگێڕی دروست بون بۆ پاڵپشتی كه‌رتی گشتی و سودی گشتی وه‌كو بنه‌مای به‌ڕێوه‌چونی ده‌زگا گشتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و رێك‌وپێك (مبدأ سیر المرافق العامه بإنتڤام وإگراد)، واته به‌ته‌نها به‌س نیه ده‌زگا حكومیه‌كان یان كه‌رتی گشتی دروست بكرێت و خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵكو گرنگه به‌رده‌وام بێت و به‌بێ وه‌ستان و پچڕان ئه‌و خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌ش بكات به هاوڵاتیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كه‌رتانه نابێت بوه‌ستن له كاركردن، بۆیه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی میری و ده‌توانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه یاساییه رێكخراوه‌ی كه هه‌یه سزای فه‌رمانبه‌ری كه‌مته‌رخه‌م بده‌ن. بۆیه ده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی به هه‌مو توانا مرۆیی و دارایه‌كانیانه‌وه ده‌بیت له خزمه‌تی پێداویستیه‌كان بهێڵرێنه‌وه و به‌رده‌وام بن له كاركردن.
لێره‌دا ده‌مه‌ویت ئاماژه به كه‌رتی شاره‌وانی بكه‌م كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌یه. به‌پێی یاسای ژماره 12ـی ساڵی 2010ـی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه، له‌وانه: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دڵنیابون له دابینكردنی پیداویستیه‌كانی خه‌ڵك وه‌كو دابینكردنی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ بۆ ئاوی قورس و ئاوی باراناو و وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاو (بڕگه‌ی 1، ماده2).
ئامانجێكی تری وه‌زاره‌ت بریتیه له گرتنه‌به‌ری رێكار و ئاماده‌سازی بۆ پاراستنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن و ته‌ندروست و بایه‌خدان به زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی وچاره‌سه‌ركردنی پاشماوه قورسه‌كان له شار و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان (بڕگه‌ی 3، ماده2).
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له سه‌ری بوه‌ستم بریتیه له بڕگه‌ی سییه‌م له ماده‌ی دوه‌می یاساكه كه یه‌كێك له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بریتیه له دروستكردنی دۆخێكی ژینگه‌ی ته‌ندروست و خاوین و بره‌ودان و پاراستنی سه‌وزایی و چاره‌سه‌ری زانستیانه‌ی پاشماوه قورسه‌كانه. لێره‌دا بابه‌تی سه‌وزایی و ناشتنی نه‌مان و دروستكردنی باخچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و ئاودان و خزمه‌تكردن و پاراستنیان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و شاره‌وانیه‌كان له ئاستی خوارتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دارستانه ده‌ستكرده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان یان ئه‌وانه‌ی كه تایبه‌تن و له ژێرده‌سه‌ڵات و چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاوان و دارستانن كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵن. لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رونه وئاماژه‌مان پێكرد، به‌پێی یاسا به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی ناوبراوه كه بایه‌خ به پرسی ژینگه و سه‌وزایی بدات و بیپارێزێت و چاودێری بكات.
ئه‌وه‌ی ئێستا كاری له سه‌رده‌كرێت بریتیه له پێدانی باخچه و ناوچه سه‌وزایه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پاراستن و خزمه‌تكردنی، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش ناكۆكه له گه‌ڵ یه‌كیك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی دروستكردنی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به پێی یاسای ژماره 12ـی ساڵی 2010ـی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ناوبراو.
هه‌مان ماده باس له هه‌مان بڕگه باسی له چاره‌سه‌ری پاشماوه ره‌قه‌كان كردوه، له بابه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پاشماوه‌ی ره‌قی ماڵان تاكو ئێستا شاره‌وانیه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بون، بۆ نمونه له گه‌رمیان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێم تاكو ئێستا هیچ كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێسایكڵ یان چاره‌سه‌ری زانیستیانه‌ی ئه‌و پاشماوانه نیه كه له گه‌رمیان كۆ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه شێوازێكی كلاسیكی و نازانستی و ترسناكه بۆ ژینگه و ته‌ندروستی ئه‌ویش به ژێرچاڵخستن یان سوتاندنی پاشماوه‌كان. ئه‌مه له كاتێكدا به پێی داتایه‌كی شاره‌وانی گه‌رمیان كه له ئایاری ساڵی 2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه رۆژانه 390 بۆ 420 تۆن پاشماوه‌ی ره‌ق كۆده‌كرێته‌وه له گه‌رمیان، كه نزیكه‌ی 200 تۆنی ته‌نها پاشماوه‌ی كه‌لاره و له هه‌مو گه‌رمیان مانگانه 6000 تۆن و ساڵانه‌ش 72 هه‌زار تۆن پاشماوه ژێرخاك ده‌كرێت! له‌ڕاستیدا ئه‌م بڕه له پاشماوه به‌زیادبونی دانیشتوان به‌رده‌وام رو له زیادبونه.
بۆیه له‌م ساڵانه حكومه‌ت گرێبه‌ستی له گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت كردوه و كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستیت به كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ماڵان. ئه‌وه‌ی بیستومه گوایه ئه‌و كۆمپانیایه‌ش خه‌ڵكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و نفوزی له پشته و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گرێبه‌سته‌كه كراوه، مانگانه گوژمه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێت.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌رنجم داوه و ئه‌م كۆمپانیایانه بایه‌خ به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی خۆیان وه‌ك پێویست ناده‌ن، مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و ژینگه‌یه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكه‌ن. ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ش به‌رده‌وام رۆژانه ناسوڕێنه‌وه به كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان و جاری وابوه چه‌ند رۆژێك نه‌هاتون.
له لایه‌كی تر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌رته ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و خه‌ڵك وه‌كپێویست سودمه‌ند نابێت به‌به‌راورد به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له ده‌ست حكومه‌ت بمێنته‌وه و به‌ڕێوه‌ببرێت. ده‌بینین پاش چه‌ند ساڵ تاكو ئێستا پاشماوه‌كان به‌شێوازێكی نازانستی كۆده‌كرێنه‌وه و پاشماوه‌ی وه‌كو كاغه‌ز و شوشه و پلاستیك و ته‌نانه‌ت پزیشكیش تێكه‌ڵ ده‌كرێن، پاشان به‌و شێوازه نازانستیه ده‌خرێنه ژێر زه‌وی كه ئه‌مه‌ش زیانی بۆ كوالێتی خاك و ته‌نانه‌ت ئاوی ژێر زه‌ویش ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه هێشتا شاره‌وانی نه‌یتوانیوه وێستگه‌ی پاڵاوتن دابمه‌زرێنیت بۆ پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆی ماڵان، پاشماوه‌ی ئاوی ماڵان له رێگه‌ی زێراب و ئاوه‌ڕۆكانه‌وه راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌بن، وه‌كو ئاوه‌ڕۆی كه‌لار كه تێكه‌ڵی روباری سیروان ده‌بێت و ئاوه‌ڕۆی سلێمانی ده‌ڕژێته ناو روباری تانجه‌ڕۆوه به‌بێ پاڵاوتن، له كاتێكدا ئامانجی یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی ئاوی قورس و ئاوی باران و وێستگه‌ی تایبه‌ت به پاڵاوتنیه‌تی وه‌كو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی دوه‌می یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هاتوه.
له هه‌نگاوێكی تر ده‌بینین شاره‌وانی گه‌رمیان گوایه هه‌ستاوه به گرێبه‌ست كردن له گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستی چاودێری سه‌وزای. وه‌كو له هه‌واڵێكی رادیۆی ده‌نگدا هاتوه "نیهاد وه‌لى، لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له بەڕێوبەرایەتی گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: گرێبه‌ست كراوه بۆ كۆمپانیا بەمەبەستی راپەڕاندنی ئه‌ركى خزمه‌تكردن و پاراستنی باخچه‌كانی شارەوانی لە گه‌رمیان، بڕیاره له ١ـی ٣ ده‌ستبه‌كاربن. وتیشى: گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵه به گوژمه‌ى ٤ ملیار و ٢٨٧ ملیۆن دینار".
له راستیدا ئه‌م گرێبه‌ست و هه‌نگاوه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا له گه‌ڵ ماده‌ی دوه‌م له رۆڵ و ئامانجی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ناگونجێت، ئێمه به‌و ئه‌زمونه‌ی كه هه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له كه‌رتی گشتی خراپتر نه‌بێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه باشتر نابێت، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت ئامانجی قازانجی زیاتره و هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه خه‌رجیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و تێچوه‌كان سنوردار بكات، بۆیه بێگومان ئه‌وكات نا‌توانیت كارمه‌ند و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویست دابین بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باخچه‌كان بێ خزمه‌ت بن و له ئاستی خواست و پێویستی هاوڵاتیان و ژینگه‌ی شاره‌كه و ناوچه‌كه نه‌بێت.
له كاتێكدا عێراق روبه‌ڕوی دۆخی سه‌ختی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌بیابانبون ده‌بێته‌وه و كوردستانیش پشكی گه‌وره‌ی ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام شاره‌وانی هه‌ستێت بۆ سێ ساڵ بڕی 4 ملیار و 287 ملیۆن دینار بدات به كۆمپانیا! له كاتێكدا ده‌ستوری عیراق به‌ڕونی دانی ناوه به مافی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ هه‌مو هاوڵاتیه‌ك (ماده33)، هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی له ئه‌ستۆیه به پاراستنی ژینگه و هه‌مه‌چه‌شنی زینده‌وه‌ران. كه‌واتا ئایا ئه‌مه راكردن نیه له به‌رپرسیارێتى؟ ئایا ئه‌مه نابێته هۆی خراپبونی دۆخی ژینگه و ته‌ندروستی خه‌ڵكی و پێشیلكردنی مافه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان؟
كۆبه‌ند
به‌بڕوای ئیمه ئه‌م هه‌نگاوه پێویستی به‌پێداچونه‌وه هه‌یه و دروست نیه. یاسا رۆڵ و به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دیاریكردوه به پێی یاسای ژماره 12ـی ساڵی 2010ـی وه‌زاره‌ت شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تیش خاوه‌نی توانا مرۆیی و مادیه‌كانه و یاسا ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی پێداوه تاوه‌كو بیخاته‌گه‌ڕ له پێناو سودی گشتی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری رۆژانه به‌خه‌ڵكی، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌م كه‌رته هه‌ستیار و پێویسته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین گرفتی هه‌یه، له جیاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانى، كه‌چى هه‌نگاو ده‌نرێت له‌و بودجه‌یه‌ی كه شاره‌وانیه‌كان به‌ده‌ستیدێنن بچێته گیرفانی كۆمپانیا، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته بۆ سه‌وزكردنی شار و دروستكردنی كارگه‌ی ریسایكل و وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆی ماڵان خه‌رج بكرێت.