رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
له‌ته‌نیشت ئه‌و تابلۆیه دانیشتوه كه ناوى گروپه‌كه‌ى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ره كه بۆ زیاتر سه‌وزكردنى قه‌زاى كفرى ده‌ستیانپێكردوه، به دڵگه‌رمیی و شانازییه‌وه بیر له ده‌ره‌نجامى كاره‌كه‌یان ده‌كاته‌وه و حه‌زده‌كات به زویی به‌رهه‌مه‌كه‌ى له ئه‌رزی واقیعدا ببینێت.
تابلۆ ده‌رباز، ته‌مه‌ن 17 ساڵ، دانیشتوى قه‌زاى كفرییه و سه‌رپه‌ر‌شتیارى پرۆژه‌ى به‌ره‌و سه‌وزكردنى گه‌رمیانه، پرۆژه‌كه‌ى بریتیه له دروستكردنى به‌رپرسیارێتى تاك به‌رامبه‌ر به ژینگه.
پرۆژه‌ى به‌ره‌و سه‌وزكردنى گه‌رمیان كه بۆ ماوه‌ى 5 مانگه ده‌ستى پێكردوه، به‌شێكه له كاره‌كانى گروپى به كه‌لتوركردنى خوێندنه‌وه كه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه له قه‌زاى كفرى دامه‌زراوه و چالاكی جۆراوجۆری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌یی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ندامه‌كانى گروپه‌كه‌ش خۆى له 15 كه‌س ده‌بینێته‌وه.
هه‌ڵمه‌تى یه‌كه‌مى پرۆژه 30 نه‌مامى تێدا چێنراوه له پاركى ئیمام محه‌مه‌د له قه‌زاى كفرى، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه ناو و لۆگۆ و ژماره‌ى تایبه‌تى لێدراوه 11 نه‌مامه.
ئامانجى پرۆژه‌كه‌ش خۆى له‌وه ده‌بینێته‌وه كه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ له نێوان تاك و ژینگه‌دا دروست بكات، به جۆرێك هه‌ر نه‌مامێك ده‌چێنرێت ده‌كرێت به ناوى كه‌سێكه‌وه كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى دانراوه، وه‌ك تابلۆ ده‌ڵێت: ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى تاك به‌رامبه‌ره به ژینگه زیاتر ده‌كات.
پرۆژه‌كه‌ى تابلۆ و هاوڕێكانى هه‌ر لێره‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو پلانى ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ك نه‌ریتێى ساڵانه دوباره‌بكرێته‌وه، نه‌ك ته‌نها قه‌زاى كفرى به‌ڵكو ته‌واوى گه‌رمیان و كوردستانیش بگرێته‌وه.
زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت هه‌ر كارێك كه ده‌ستى بۆ ده‌برێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئاسته‌نگى خۆى هه‌یه، ئاسته‌نگیه‌كه‌ى به‌رده‌م تابلۆ له پرۆژه‌كه‌یدا نزمه ئاستى هۆشیارى تاكه‌كانه به‌رامبه‌ر به پرسی ژینگه، هه‌روه‌ها نه‌بونى پاڵپشتی داراییه كه وایكروه نه‌توانێت له ئێستادا پرۆژه‌كه‌ى زیاتر فراوان بكات.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌نگاوه‌ى تابلۆ و هاوڕێكانى ناویانه سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام له دۆخێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌رمیان كه له هه‌مو لایه‌كه‌وه دۆخی ژینگه‌كه‌ى ناله‌باره، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گرنگه، به‌تایبه‌تى كه ده‌یانه‌وێت بره‌وى زیاترى پێبده‌ن و فراوانترى بكه‌ن.
ته‌واوى قسه‌كانى تابلۆ له‌م راپۆرته‌وه ده‌بیستن...
