رادیۆی ده‌نگ- شیرین ئه‌حمه‌د
به‌شێكى زۆری گه‌نجانى گه‌رمیان كه رێژه‌كه‌یان ده‌گاته سه‌روى (80%)، له كاركردنیاندا له كه‌رتى تایبه‌ت، هیچ گرێبه‌ستێك ناكه‌ن، گەنجێک هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بێکاریی، پارێزەرێکیش حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت.
گرێبه‌ست "عقد"ـى كار، بریتییه له په‌ڕاوێك كه له‌نێوان خاوه‌نكار و كرێكاردا واژو ده‌كرێت، تیایدا ئاماژه به مه‌رجه‌كانى كاركردنى كرێكاره‌كه ده‌كرێت. ئه‌م رێكاره هه‌رچه‌نده وه‌كو په‌ڕه‌یه‌ك كه زۆر گرنگیی نییه ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌بێته هۆكارێك بۆ پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران.
هۆكاره‌كانى واژونه‌كردنى گرێبه‌ست
نەبونی گرێبەستی کار لەلایەن گەنجانی گەرمیان، کۆمەڵێک هۆکاری هەیە.
سەلام محەمەد، گەنجێکی دەرچوی زانكۆیه لە گەرمیان، باس لەوەدەکات لە سنورەکەدا دو هۆکاری سەرەکی وای له‌وان كردوه له‌كاتى كاردا گرێبه‌ست نه‌كه‌ن "یه‌كه‌میان نەبونی هۆشیاریە لە بارەیەوە، هۆکاری دوه‌میش ئەوەیە گەنجان ئەوەنە بێکاربون، بیر لە بون و نەبونی گرێبەست ناکەنەوە، تەنها دەیانەوێت کارێکیان دەستکەوێت".
له‌به‌رامبه‌ردا گه‌نجانى دیكه هه‌ن كه گرێبه‌ست به مه‌ترسیی ده‌زانن و خۆیان ئه‌نجامى ناده‌ن.
ئەسرا ئەحمەد، كچێكى ده‌رچوى زانكۆیه له گه‌رمیان، دەڵێت: لەلایەن بەشێکی زۆری خاوەن کارەکانەوە موچەیەکی کەم دەدرێت و گەنجیش نایەوێت ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە لەو کارە و تەنها بۆ ئەزمون دەیکات، ئەمەش وایلێکردوین بترسین گرێبەست بکەین، چونکە دواتر ناتوانین دەستبەرداری کارەکە ببین.
سه‌ندیكای كرێكاران: خاوه‌نكاره‌كان هۆكارن
سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكاران، پێیوایه سه‌روى 80%ـى گه‌نجانى ئیشكه‌ری سنوره‌كه، گرێبه‌ستى كاریان نییه.
عه‌دنان محەمەد، لەبارەی واژونەکردنی گرێبەستی کاره‌وه، وتى: هه‌ندێكجار گه‌نجان خۆیان گرێبەستی کار ئەنجامنادەن و خاوەن کاریش خۆی مەبەستیەتی گرێبەست نەکرێت بۆ ئەوەی پابەندنەبێت بەو یاسایانەی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران دانراون.
وتیشی: زۆرجار خاوەنکار پێداویستی سەلامەتی لەشوێنی کار بۆ کرێکاران دابین ناکەن و پابەندنابن بە موچە و کاتی کارکردن و دەرکردنی کرێکار لەکار بە ئارەزوی خاوەنی کارەکە، بەمجۆرەش کرێکاران پێشێلی مافەکانیان دەکرێت.
بەپێی ئامارێکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، لە ماوەی ساڵی رابردو (2024)ـدا (998) کرێکار لە لقه‌كه‌دا دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە.
پارێزه‌رێك: گرێبه‌ستى كار زۆر گرنگه
پارێزه‌رێك پێیوایه ئه‌نجامنه‌دانى گرێبه‌ست به زیانى كرێكاران ده‌شكێته‌وه، پێیشیوایه به‌شێك له خاوه‌نكاره‌كان ده‌ستپێشخه‌رن له ئه‌نجامنه‌دانى گرێبه‌ست.
نەشاد عومەر، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: خاوەنکارەکان کرێکارەکانیان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارناکەن بۆ ئەوەی دواتر پارەیان پێ نەدەن، زۆربەی ئەو گرێبەستەکانەی کە دەشکرێت یاساکانی کاری تێدا جێبەجێناکرێت کە ئەمەش گرفتێکی ترە.
جه‌ختى له بونى گرێبه‌ستى كاریش كرده‌وه و وتى: گرێبەستی کار زۆر گرنگە، چونکە تەنها بەڵگەی سەلماندنە لەکاتی دروستبونی گرفتێک، بۆ ئەوەی مافی کرێکارەکە بدرێت، بەڵام بە جێبەجێکردنی یاساکانی کار لە گرێبەستەکەدا، چونکە ئەگەر یاساکانی کاری تێدا نەبێت مافەکانی کرێکارەکە نادرێت.
ئەو پاریزەرە پێیوایه حكومه‌ت له‌مه‌دا كه‌مته‌رخه‌مه "هۆکاری سەرەکی ئەم گرفتانە حکومەتە، چونکە چاودێریی توند و بەدواداچونی نیە بۆ بابەتەکە".
