رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
11 ساڵه به به‌رده‌وامى كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیی به گشتى و خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه به‌تایبه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوكارانى دا هه‌ڵمه‌تێكى چڕوپڕی هۆشیارییان له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان به‌ڕێوه‌برد، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ى توانییان رێژه‌ى تۆماركردنى دیارده‌كه بگه‌یه‌ننه سفر.
له‌یلا ئه‌حمه‌د، چالاكوانێكى دیاری گه‌رمیانه، ئه‌ندامى رێكخراوى "ئه‌دوى"یه له گه‌رمیان، له ساڵى 2014ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كه‌ى ئێستای و رێكخراوی وادییه‌وه، سه‌رقاڵى كاركردنه له‌سه‌ر توندوتیژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه.
ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاوه رێكخراوه‌كه‌یان كه داتاى كۆكردوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه رێژه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان زۆر به‌رزه، هه‌ربۆیه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان بۆ ئه‌و دیارده‌یه ده‌ستپێكردوه.
قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه، به هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌ستیپێكردوه، وه‌ك له‌یلا باسى لێوه‌ده‌كات، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ئه‌نجامدانى سیمینارى هۆشیارى بوه بۆ هاوڵاتیانى گوند و ناحیه و سه‌نته‌رى شاره‌كان.
به‌پێى یاساى ژماره 8ـى ساڵى 2011ـى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له هه‌رێمى كوردستان، خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه قه‌ده‌غه‌یه و سزاى له‌سه‌ره، به‌ڵام پێشتر هیچ یاسایه‌ك قه‌ده‌غه‌ى نه‌كردبو، ئه‌مه‌ش هانده‌ر بوه بۆ ئه‌نجامدانى.
لەیلا لەکاتی ئەنجامدانی یەکێک لە کۆبونەوە رۆژانەییەکانیاندا لەگەڵ ژنان بۆ تاوتوێکردنی پرسی توندوتیژی
داتاكان ده‌ریاخستوه، خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه له نێو گونده‌كانى گه‌رمیان زیاتربوه وه‌ك له سه‌نته‌رى ناحیه و شاره‌كانى سنوره‌كه، هه‌ربۆیه له‌یلا و رێكخراوه‌كه‌یان، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان زیاتر له گونده‌كاندا چڕ كردوه‌ته‌وه.
وادیاره هه‌ڵمه‌ته‌كانى رێكخراوه‌كه هاوشان به ده‌رچونى یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی، جێی خۆیان گرتوه، چونكه له ساڵی 2019ـه‌وه هیچ حاڵه‌تێكى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان له سنورى گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه و ناوچه‌كه خاڵی بوه له خه‌ته‌نه‌ى كچان.
ئه‌گه‌رچی حاڵه‌ته‌كانى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان روى له نه‌مان كردوه، به‌ڵام له‌یلا و هاوكاره‌كانى به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاریی له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانییه‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌گشتى به‌ره‌نگارى جۆره‌كانى دیكه‌ى توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره چیرۆكی له‌یلا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌دا له یه‌ك وشه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا بێگومان ئه‌و وشه‌یه "سه‌ركه‌وتن" ده‌بێت، چونكه ئه‌و كچه توانیویه‌تى له‌گه‌ڵ هاوكارانى دیكه‌ى دا سه‌ركه‌وتوبن له‌وه‌ى كۆتایی به یه‌كێك له قێزه‌ونترین جۆره‌كانى توندوتیژی دژ به ژنان بهێنن له گه‌رمیاندا، كه ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌كردنى كچان و شێواندنى كۆئه‌ندامى زاوزێیانه.
زیاتر لەم راپۆرتەوە ببیستن...