كچه‌ كاراتێكانى كه‌لار داواده‌كه‌ن رێگرییان لێنه‌كرێت

2024/02/25 - 06:34 | 311 جار بینراوە    
 
رادیۆی ده‌نگ
 
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نى ته‌نها 10 ساڵه‌، به‌ڵام (مینا) به‌ دڵگه‌رمییه‌كه‌وه‌ روى له‌ بوارى وه‌رزش كردوه‌، چ وه‌رزشێكیش؟ وه‌رزش یان یاریی كاراتێ.
 
كاراتێ یان كاراتى، كه‌ وه‌رزشێكى به‌رگرییه‌، ناوێكى ئاشنایه‌ به‌ گوێی زۆربه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه‌ نائاشنا و ره‌نگه‌ مایه‌ى سه‌رسوڕمانیش بێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كچانێك هه‌بن له‌ گه‌رمیان، رۆژانه‌ راهێنان له‌م بواره‌دا بكه‌ن و ئه‌م وه‌رزشه‌ بكه‌ن به‌ حه‌زی خۆیان.
ژماره‌یه‌ك كچ كه‌ سه‌روى 50 كه‌س ده‌بن، ئه‌م خه‌ونه‌یان كردوه‌ به‌ راستى، ئه‌وان له‌ هۆڵێكى قه‌زاى كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ى گه‌رمیان، سه‌رقاڵی یارییكردن و بره‌ودانن به‌ ئاستى خۆیان لە بواری یاری کاراتێ دا. 
 
له‌م راپۆرته‌دا گوێبیستی چیرۆکی ئەو کچە وەرزشکارانە ده‌بن ....

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,256,957     ژمارەی میوان 2524