ده‌نگ نێت
دواى بڕیاری كۆتاییپێهێنانى ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به بڕیاری دادگاى فیدراڵی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه سه‌یره، حزبه‌كه‌یشی له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه، لیستی شیعه‌كان و هاوپه‌یمانێتى ئیداره‌دانى ده‌وڵه‌تیش دو كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتاییپێهێنانى ئه‌ندامێتى محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسیی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا، به‌هۆی سه‌لماندنى ئه‌نجامدانى كارى ساخته‌كاریی له دۆسیه‌ى دسه‌تله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارله‌مانتار: له‌یس دلێمى (بۆ ئاگاداربون له ورده‌كاری كه‌یسه‌كه
كلیك بكه).
حه‌لبوسی بڕیاره‌كه به سه‌یر ناوده‌بات
له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه هه‌ر خۆی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، له وته‌یه‌كدا كه ئه‌م ئێواره‌یه له هۆڵی پارله‌مان پێشكه‌شى كردوه، بڕیاره‌كه‌ى به "سه‌یر" ناوبردوه و وتویه‌تى: لایه‌نیێلێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت پێكهاته سیاسیه‌كانى كۆمه‌ڵگا په‌رت بكه‌ن.
وتوشیه‌تى: ده‌رچونى وه‌ها بڕیارێك و رێزنه‌گرتنى ده‌ستورمان پێسه‌یره.
حزبه‌كه‌ى حه‌لوبسی له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه
چه‌ند كاتژمێرێك دواى بڕیاره‌كه، پارتى "تقدم" كه حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و تیایدا كشانه‌وه‌ى خۆی له حكومه‌ت و پله و پۆسته باڵاكان راگه‌یاند.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و حزبه 3 وه‌زیری ده‌كشێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان، هه‌روه‌ها بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش.
به‌یاننامه‌ى پارتى "تقدم"
شیعه‌كان و حكومه‌ت ده‌كه‌ونه خۆ
ئه‌م دۆخه له‌ناكاوه، وای له هاوپه‌یمانێتى شیعه‌كان و هاوپه‌یمانێتى به‌ڕێوبردنى ده‌وڵه‌ت كردوه، سبه‌ینێ دو كۆبونه‌وه‌ى به په‌له ئه‌نجام بده‌ن.
ئەمیندار گشتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی "شیعه‌كان"- عەباس ئەلعامری، رایگەیاند: سبەی چوارشەممە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام ده‌ده‌ن.
هه‌ر سبه‌ینێ بڕیاره هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت كه پێكهێنه‌رى حكومه‌ته، کۆبونەوەیەكی بەپەله‌ى ناوخۆیی ئەنجام بدات.
هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت رۆژی ۲٥ـى ئەیلولی ۲٠٢٢ لەپاش کشانەوەی سەدریه‌کان لە پەرلەمانی عێراق دروستبو و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى حه‌لبوسیش یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانى.
"ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر حەلبوسی ناوەستێ"
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت بەبێ ئاماده‌بونى حزبی "تقدم" کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به ده‌نگنێتـى وت: بەشداریینەکردنی ئەندام پەرلەمانەکانی ئەو حزبە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرفت دروست ناکات و دانیشتەکان به ئاسایی بەڕێوەدەچن.
ئه‌گه‌رى پێداچونه‌وه به بڕیاره‌كه
لایخۆشیه‌وه عه‌لی ته‌میمی- شاره‌زای یاسایی، باس له‌وه‌ده‌كات له‌كارخستنى حه‌لبوسی كۆتاییپێهاتوه و ناتوانرێت بگۆِڕێت.
ته‌میمی وتیشی: به‌پێی ماده‌ى 93 له ده‌ستور، دادگاى فیدراڵی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه په‌سه‌ندی ده‌ستبه‌كاربونى پارله‌مانتاران ده‌كات و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت پارله‌مانتار له‌كاربخات ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچی و به‌هه‌ده‌ردانێك له ماڵی گشتى دا كرد.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌باره‌ى كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتى حه‌لبوسیی بوه به بڕیارێكى بڕاوه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.