هیوا ره‌شید
هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نى سامانى سروشتیه. مه‌به‌ست له سامانى سروشتى بریتیه له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ى كه له سنورى ئه‌و نیشتیمانه به‌رده‌سته كه مرۆڤ تیایدا ده‌ژێت، ڕه‌نگه سامانى سه‌رزه‌وى بێت وه‌كو ئاو هه‌وا و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران و سروشت یاخود سامانى ژێر زه‌وى وه‌كو ئاوى ژێر زه‌وى، نه‌وت و ئاڵتون و كانزا و سه‌رچاوه‌كانى تر. ئه‌م سامانه سروشتیانه ڕه‌نگه سنورداربن و ته‌واو ببن، وه‌كو نه‌وت، وه ڕه‌نگه تواناى نوێببونه‌وه و به‌كارهێنانه‌وه‌یان هه‌بێت، بۆ نمونه ده‌كرێت ئاو دوباره بپاڵێورێت و به‌كاربێته‌وه، به‌ڵام دواجار توانا و لێهاتوى مرۆڤ بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌م سه‌رچاوه یان سامانه سروشتیانه رۆڵى گرنگى هه‌یه له مانه‌وه و پاراستنى ئه‌م سامانانه به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگا له ئێستادا و كاریگه‌رى نه‌بێت له سه‌ر ده‌ست گه‌یشتن و سودبینینى نه‌وه‌كانى داهاتو له هه‌مان سامان.
بۆیه به‌ڕێوه‌بردنى سامانى سروشتی پێویستى به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام بێت. له ساڵى 1987 بۆ یه‌كه‌مجار له راپۆرتى بورتلاند (Bruntland report) وشه‌ى (Sustainability) به‌كارهات، كه ده‌كرێت بڵێین واته گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رده‌وام. پێناسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رده‌وام به پێى ڕاپۆرته‌كه )بریتیه له‌و گه‌شه‌پێدانه‌ى كه ده‌بێته هۆى دابین كردنى پێداویستیه‌كانى ئێستا به بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى هه‌بێت یان ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى توانا سودبیننی نه‌وه‌كانى داهاتو له دابین كردنى پێداویستیه‌كانیان.) واته به كارهێنانى سه‌رچاوه یان سامانه سروشتیه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه به‌شى دابینكردنى پێداویستیه‌كانى ئێستا بكات و له هه‌مان كاتدا مافى نه‌وه‌كانى داهاتوش له سود وه‌رگرتن له‌م سامانه پارێزراوبێت.
هه‌رێمى كوردستانى عێراق خاوه‌نى ژینگه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده و سامانى سروشتى جۆاروجۆر وه‌كو سه‌رچاوه‌كانى ئاو بۆ نمونه كه نزیكه‌ى 60%ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ناو ئه‌م جوگرافیایه سه‌رچاوه ده‌گرن، وه ئه‌وه‌ى تر له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى كوردستان دێنه ناو هه‌رێمه‌وه، له لایه‌كى تر كوردستان ناوچه‌یه‌كه تاراده‌یه‌ك بڕى بارانبارینى باشتره به‌به‌راورد به ناوچه‌كانى باشور و ناوه‌راستى عیراق. وه له‌ڕوى سامانه‌كانى تر‌ى وه‌كو نه‌وت و گاز هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرى نه‌وت و گازه. هه‌روه‌ها له ڕ‌وى كانزاكان وسامانى سروشتى وه‌كو دارستان و گیاى سروشتى و چیا و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران كوردستان خاكیكى ده‌وڵه‌مه‌نده.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن سامانى سروشتى سه‌رزه‌وى و ژێر زه‌وى هه‌مه‌چه‌شنه و ناوچه‌یه‌كه خودا خێر و به‌ره‌كه‌تى زۆرى پێداوه، و ئه‌م سامانه ته‌نها موڵكى كه‌سێك یان هۆزیك یان پارتێكى سیاسی یان وه‌زیرێك یان حكومه‌تێك نیه، به‌ڵكو موڵكى هه‌مو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چ نه‌وه‌ى ئێستا یان داهاتو كه له ئاینده‌دا له‌م خاكه له دایك ده‌بن و ده‌ژین. هه‌ر بۆیه وڵاتان كاتێك پلان و به‌رنامه بۆ به‌رێوه‌بردنى سامانى سروشتى داده‌نێن ته‌نها ڕه‌چاوى خواست و پێداویستى نه‌وه‌ى ئێستا ناكه‌ن، به‌ڵكو پێداوییستى و خواست و مافى نه‌وه‌كانى داهاتوش له به‌رچاوده‌گرن، چونكه ئه‌وانیش خاوه‌نى ئه‌م خاكه‌ن و مافى هاوبه‌ش و یه‌كسانیان هه‌یه، واته بۆ نمونه كه‌سێك له له سالى 2023 له دایك ده‌بێت له گه‌ڵ كه‌سێكى تر كه پاش سه‌د ساڵى تر له‌دایك ده‌بێت هه‌مان مافیان هه‌یه له سود وه‌رگرتن له سامانى سروشتى، واته ئه‌وانه‌ى سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى سامانى سروشتى هه‌رێم داده‌ڕێژن پێویسته مافى هه‌ر دو نه‌وه له به‌رچاو برگن، واته نه‌وه‌یه‌ك كه له ئیستادا له ژیاندایه و پاشان نه‌وه‌یه‌ك كه له داهاتودا دێته ژیان له سه‌ر ئه‌م نیشتیمانه.
به‌ڕێوه‌بردنى سامانه سروشتیه‌كان كارێكى ئاسان و ساده نیه، چونكه ئه‌م سامانه یان سه‌رچاوه سروشتیانه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، وه باش یان خراپ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى كاریگه‌رى ئه‌رێنى یان نه‌رێنى له سه‌ر سه‌رچاوه‌ی تر‌ى سروشتى هه‌یه. بۆیه پێویسته هه‌ر سیسته‌مێ یان پلانێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى داده‌نرێت، ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌به‌رچاوبگرێت. بۆ نمونه كاتێك سامانى ئاو به نمونه وه‌ربگرین، ئه‌وه ئه‌م سامانه سروشتیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌یه وه‌كو په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، پیشه‌سازى و كشت‌وكال هتد، له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندى به سامانى نه‌وتى و گاز و خاك و سه‌رچاوه سروشتیى و زینده‌وه‌رانیش هه‌یه. یاخود سێكته‌رى نه‌وت و گاز وه‌كو سامانى سروشتى بێگومان كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كانى سه‌رزه‌وى و ژێر زه‌وى و ژینگه و زینده‌وه‌ران و خاك.
له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى بینیومانه وه‌كو پێویست نه‌توانراوه سیسته‌مێكى به‌هیز و سه‌ركه‌وتو به‌كاربهێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سامانه سروشتیه‌كان(Sustainable management ). بۆ نمونه خاكى كوردستان وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد ده‌وڵه‌مه‌نده به یه‌ده‌گى نه‌وت و گاز بۆ نمونه جگه له كانزاكانى تر. به پێى ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان كوردستان خاوه‌نى نزیكه‌ى (45) ملیار به‌رمی یه‌ده‌گى نه‌وت و (200) تریلیۆن پێ چوارگۆشه‌یه كه ده‌كاته نزیكه‌ى 3%ى هه‌مو یه‌ده‌گى جیهانى گازى سروشتى. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م خاكه خاوه‌نى ئه‌م سامانه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت و گاز بۆ نمونه ئاریشه‌ى قوڵى ئابورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندورستى وژینگه‌ى لێكه‌وته‌وه. نه‌ك نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه و ژیرانه سیسته‌میكى به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهینانى نه‌وت و گاز دابنرێت كه له ئاستى خواست و پێداویستى ئێستاى خه‌ڵك بێت و و خواست و پێداویستى نه‌وه‌ى داهاتوش له‌به‌رچاو بگرێت. به‌ڵكو قورساى و ئاله‌نگاریشی بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوش دروست كردوه. ئه‌گه‌ر چى هه‌وڵ هه‌بوه به‌ڵام نه‌توانراوه ئیراده‌یه‌كى نیشتیمانى یه‌كگرتو دروست بكرێت بۆ وه‌به‌رهێنانى ژیرانه‌ى ئه‌م سامانه، بۆ نمونه یاساى نه‌وت و گازى ژماره 22ى سالى 2007 سه‌ره‌ڕاى هه‌ندى تێبینى به‌ڵام لایه‌نى ئه‌رێنى تێدایه، له‌وانه دروستكردنى كۆمپانیاى نیشتیمانى بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت (KEPCO)، كۆمپانیاى نیشتیمانى كوردستان بۆ نه‌وت ((KNOC)، وه كۆمپانیاى كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنى نه‌وت (KOMO)، وه كۆمپانیاى كوردستان بۆ پالاًوتنى نه‌وت((KODO ، وه دروستكردنى سندوقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان (KOTO) تایبه‌ت به داهاتى نه‌وت و گاز كه تیایدا ره‌چاوى مافى نه‌وه‌كانى داهاتوش كراوه(بڕوانه ماده‌كانى 15،14،13،12،11) ، به‌لام نه‌ك نه‌توانرا ئه‌م ده‌قه یاسایانه بخرێته بوارى جیًَبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵكو ئیراده‌ى سیاسى زاڵ بو به‌سه‌ر لۆجیك و ئیراده یاسایه‌كه كه بنه‌ماى گرنگى داڕشتبو بۆ به‌رێوه‌بردنى نه‌وت و گاز وه‌كو سامانێكى نیشتیمانى. له ئه‌نجامدا ئه‌م سامانه سروشتیه بوه خێر بۆ چه‌ند به‌پرس و كۆمپانیاى حزبى و گه‌وره كۆمپانیای جیهانى، وه به برى 30 ملیار دۆلار زیانى داراى لێكه‌وتوه، جگه له زیانه ژینگه‌یه‌كان به سامانى سروشتى هه‌رێم.
له لایه‌كى تر ئاو وه‌ك سامانێكى سروشتى كه به‌هاكه‌ى له به‌هاى نه‌وت زیاتره و به پێى ڕاپۆرتى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى (WHO)، كه له ساڵى 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه، پیشبینى ده‌كریت له ساڵى 2025 نیوه‌ى دانیشتوانى جیهان روبه‌روى كیشه‌ى ئاو ببنه‌وه. ئه‌گه‌رچى هه‌رێمى كوردستان بڕێكى باشى له‌م سامانه هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كانى گۆڕانكاریه‌كانى كه‌ش و هه‌وا و پرۆژه ئاویه‌كانى وڵاتانى ده‌رهاوسێى وه‌كو توركیا و ئیران بونه‌ته ئاله‌نگارى ده‌ره‌كى بۆ ئه‌م سامانه، له لایه‌كى تر خراپ به‌ڕێوه‌بردنى سامانى ئاو له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵیش بۆ خۆى ئاله‌نگاریه‌كى ناوخۆیه بۆ سامانى ئاو. بۆ نمونه به‌پێى راپۆرتیكى تازه كه له ئابى 2022 له لایه‌ن موڵك میدیا و ڕێكخراوى ستۆپ بڵاوبۆته‌وه، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى له عیراق له ساڵى 2022 به ڕێژه‌ى 50% به به‌راورد به ساڵى 2021 كه‌مى كردوه. وه هه‌رێمى كوردستان رۆژانه (2600,000) دو ملیۆن و شه‌سه‌دهه‌زار لیتر ئاوى خواردنه‌وه به‌رهه‌مى هه‌یه و له‌م بڕه‌ش (850)هه‌زار مه‌تر سێ‌جار ئاوى خواردنه‌وه به‌فیرۆده‌دات. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌كان زه‌نگى مه‌ترسیداریان له باره‌ى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى لێداوه و به‌ئاشكرا ئه‌م ڕاستیه ده‌ركه‌وتوه كه ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى ساڵانه به‌رده‌وام به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات وه پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2030 كیشه و ئاریشه‌ى كه‌م ئاوى گرفتى گه‌وره دروست بكات.
ئه‌گه‌ر له هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مێكى ژیرانه و مۆدێرن پاڵپشت به یاسا و ئیراده‌ى به‌هێز بونى هه‌بوایه ئه‌وه ڕێگه نه‌ده‌درا به‌بێ پلان و به‌رنامه و مۆڵه‌ت ئاوى ژێر زه‌وى به‌كاربێت. بۆ نمونه له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانى خانوبه‌ره به‌بێ موڵه‌تى پێشوه‌خته بیرى ئاویان لێداوه، ته‌نانه‌ت ئه‌م پرۆژانه ئه‌وه‌یان له به‌رچاو نه‌گرتوه ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى یان ده‌ست گه‌یشتنى خه‌ڵك به ئاو له سه‌ر ئه‌و خاكه چۆنه، ته‌نانه‌ت پیشێلى ماسته‌ر پلانى شاریان كردوه، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند ساڵى داهاتو دابین كردنى ئاو بۆ ئه‌و هه‌زاران یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونه ڕوبه‌ڕوى كێشه ببێته‌وه. له لایه‌كى تر دروستكردنى ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكرد به ئاوى شرین له ڕێگه‌ى لێدانى بیر كارێكى نازانستیه و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ئاوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنى چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێك نه‌ك بۆ خه‌ڵكى كرێچى و هه‌ژار. له لایه‌كى تر تا ئێستا پرۆژه‌یه‌ك نه‌بینراوه بڵێت له‌م پرۆژه‌یه ئاوى به‌كارهاتوى ماڵان ده‌پاڵێورێته‌وه و به‌كاردێته‌وه، لانى كه‌م بۆ مه‌به‌ستى ئاودانى سه‌وزاى یان بۆ پیشه‌سازى،ته‌نانه‌ت وه‌كو پێویست نه‌یان توانیوه پابه‌ندبن به دابینكردنى 25%ى سه‌وزارى له سنورى پرۆژه‌كانیان به پێى ڕێنمایه ژینگه‌یه‌كان. وه نه‌توانراوه وزه‌ى كاره‌باى پرۆژه‌كان پشت به وزه‌ى خۆر ببه‌ستێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌یان دۆنم زه‌وى به نا ڕه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌خشراون به‌بێ له به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌نوكه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندى و مافى نه‌وه‌كانى داهاتو.
له لایه‌كى تر له كه‌رتى كشتوكاڵیش هه‌مان به‌هه‌ده‌ردان له زه‌وى و زارى كشتو‌كاڵى هه‌یه. له ناوچه‌یه‌كى وه‌كو سیته‌ك له پاریزگاى سلێمانى كه ئه‌گه‌ر برۆیته ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بینیت چۆن به نایاسایی ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر سامانى ئاوى ژێر زه‌وى. به پێى یاسا ده‌بێت بۆ هه‌ر پێنج دۆنم زه‌ویه‌ك یه‌ك بیرى ئاو هه‌ڵبكه‌ندرێت به‌ڵام له‌وێ ته‌نانه‌ت له سه‌ر نیو دۆنم زه‌وى یه‌ك بیرى ئاو لێدراوه، خه‌ڵكى هه‌یه له‌وێ ته‌نها له سه‌ر یه‌ك یان دو دۆنم دو بیرى ئاوى لێداوه بۆ ڤێلا و خانوه‌كه‌ى ، ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێت له سه‌ر دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى بۆ خه‌ڵكى شارى سلێمانى له داهاتودا. له لایه‌كى تر ده‌ستدریژى بۆ سه‌ر ڕوباره‌كان و پیس كردنیان و راسته‌وخۆ فڕێدانى پاشماوه ئاویه‌كانى زێراب له ماڵان و كارگه‌كان بۆ ناو ڕوبار و سه‌رچاوه ئاویه‌كان كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له سه‌ر سامانى ئاوى و زینده‌وه‌وه‌ره ئاویه‌كان دروست كردوه و بونه‌ته هۆى نه‌خۆشى و زیانى ته‌ندروستى و بێ به‌شكردنى خه‌ڵكى له مافى ده‌ست گه‌یشتن به ئاوى پاك بۆ خواردنه‌وه. بۆ نمونه ڕوبارى تانجه‌رۆ كه پیس بوه به چه‌ندین جۆر پاشماوه‌ى ڕه‌ق و شل به‌تایبه‌ت پاشماوه‌ى زێرابى شارى سلێمانى به‌بێ پاڵاوتن كه چه‌ندین زیانى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و زینده‌وه‌ران هه‌یه، وه ده‌بێته هۆى پیس كردنى ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان و بێ به‌شكردنى خه‌ڵكى ئه‌و شاره له‌و سامانه سروشتیه و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆى پیس كردنى ڕوبارى سیروان و پاشان ده‌گاته دیاله و ناوه‌راست و باشورى عیراق. هه‌روه‌ها ڕوبارى سیروان كه له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردو به هۆكارى چالاكیه‌كانى سامانه كانزایه‌كانى وه‌كو چه‌و و لم و هتد بوه هۆكارى زیان گه‌یاندن به ئه‌و سه‌رچاوه ئاویه و دارستانه سروشتی و ژینگه‌كه‌ى و زینده‌وه‌ران، ئه‌مه‌ش بۆشاى كارگێڕى و نه‌بونى به‌ڕێوه‌بردنێكى ژیرانه و زانستیه بۆ ئئه‌م سامانه سروشتیانه.
له لایه‌كى تر گۆڕینى ڕه‌گه‌زى زه‌وى كشتو‌كاڵى بۆ نیشته‌جێبون به‌بێ پلان و هه‌ماهه‌نگى جۆرێكى تره له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى سروشتى. بۆ نمونه پێدانى زه‌وى راسته‌خۆ به وه‌به‌رهێنه‌ر له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و سودمه‌ند بونى پارتى سیاسى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ك خه‌ڵك. به پێى به‌ڵگه و ڕاپۆرتى په‌رله‌مانتاران (وه‌كو عه‌لى حمه صالح و هى تریش) هیچ پڕۆژه‌وه‌یه‌ك زه‌وى پێ نادرێت ته‌نها به پێدانى رێژه‌یه‌ك نه‌بێت له شوقه و خانوى پرۆژه‌كه به حزب؟ ئه‌مه پێى ده‌وترێت گه‌نده‌ڵیه‌كى ڕێكخراو! بۆیه ده‌بینین پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێم خاوه‌نى ئیداره‌ى گشتى و كۆمپانیاى زه‌به‌لاح و ده‌زگاى وه‌به‌رهێنانن!.
هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران و دارستان و باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوى و ڕوبار و كانى و چیاكانیش ده‌چنه چوارچێوه‌ى ئه‌و سامانه سروشتیانه‌ى كه له مه‌ترسیدان، به‌ڵام وه‌كو پێویست ئه‌م سه‌رچاوه سروشتیانه نه‌پاریزراون و به‌ڵكو ده‌ستدریژیان كراونه‌ته سه‌ر و ڕۆلى یاسا و ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان لاوازه له به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنیان.
بۆیه خراپ به‌رێوه‌بردنى سامانى سروشتى وه‌كو نه‌وت و گاز بۆ نمونه كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بوه له سه‌ر چه‌ندێتى و چۆنیه‌تى سامانى سروشتى وه‌كو ئاو، پڕۆژه نه‌وتیه‌كان بونه‌ته هۆى پیس كردنى ژینگه و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، له لایه‌كى تر خراپ به‌ڕێوه‌بردنى سامانى ئاو بۆته هۆى كاریگه‌رى خراپ له سه‌ر سه‌وزارى و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران. له لایه‌كى تر خراپ به‌ڕێوه‌بردنى خاك و دابه‌شكارى و قۆرخكارى له پرسى زه‌وى و زار و وه‌به‌رهێنان بۆته هۆى ئاله‌نگارى بۆ سامانى ئاوى بۆ نمونه. جگه له‌وه‌ى پرسی خاك و له‌ده‌ست دانى به‌شێكى خاكى كوردستان و نه‌بونى كۆده‌نگى سیاسى و ئیراده‌ى جدى له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كان له پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ویش جۆریكه له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ئه‌م میله‌ته، یاخود به‌مانایه‌كى تر كه‌مته‌رخه‌مى له گێڕانه‌وه‌یان بۆ نیو نه‌خشه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رئه‌نجامى نه‌بونى پلان و كارنامه‌ى ستراتیژى نیشتیمانیه بۆ ئه‌م پرسه.
بۆیه پێویسته جارێكى تر پێداچونه‌وه به به‌ڕێوه‌بردنى هه‌مو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان یان سامانه سروشتیه‌كان بكرێت. وه باشتروایه سیسته‌مێكى پیشكه‌وتو به‌كاربهینریت بۆ به‌رێوه‌بردنى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم، چونكه موڵكى ته‌نها ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى ئێستا نیه، به‌ڵكو موڵَكى نه‌وه‌كانى ئاینده‌شه. له ڕاستیدا ئه‌و واقیعه‌ى هه‌یه له ئیستادا نه‌توانراوه سامانه سروشتیه‌كان ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و دابینكردنى پێداویستیه‌كانى نه‌وه‌ى ئێستاش بێت، واته شكست له وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌بردى سامانى سروشتى بۆته هۆى بارگرانى و ئاله‌نگارى بۆ خه‌ڵكى ئێستاى هه‌رێم؟ سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێم له سایه‌ى ئه‌م سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ده‌سته‌یه‌كى سیاسى و چه‌ند به‌رپرسێكه نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى میله‌ت. خه‌لك مافى خۆیه‌تى ده‌ستى بگات به ئاوى پاك بۆ خواردنه‌وه؟ هه‌مو تاكێك مافى خۆیه‌تى ده‌ستى بگات به سوته‌مه‌نى بۆ ئۆتومبێله‌كه‌ى به‌نرخێكى شیاو، یاخود بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه یان دابینكردنى پارچه زه‌ویه‌ك بۆ مه‌به‌ستى ژیان له‌م نیشتیمانه؟ یان موچه‌یه‌كى مانگانه كه له داهاتى نه‌وت یان هه‌ر داهاتێكى تر ، یاخود مافى ژیان له ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت وه‌كو چۆن له ده‌ستورى عیراق له ماده‌ى 33 هاتوه، كه خه‌ریكه ئه‌م مافه‌ش ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. بۆیه به‌رپرسیارێتیه‌كى ده‌ستورى و یاسایی و مێژوى و نیشتیمانى هه‌یه له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتداران له پاراستنى سامانه سروشتیه‌كان له به‌هه‌ده‌ردان و قۆرخكردن و به‌ڕێوه‌بردنیان به شێوه‌یه‌ك خواست و پێویستى نه‌وه‌ى ئێستا تێربكات و به‌بێ ئه‌وه‌ى ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى توانستى ئه‌و سامانه له دابینكردنى پێداویستیه‌كانى نه‌وه‌كانى داهاتو.