ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئەنجومەنی دادوەری کەوتۆتە هەڵەی یاساییەوە

2021/02/18 - 02:49 | 756 جار بینراوە    

 

رێبوار محه‌مه‌د ساڵح

دادوەر یان دادگا نابێت ڕاوبۆچوون لەسەر کەیسێکی دیاری کراو دەرببڕێت پێش ئەوەی کاتی خۆی بێت ، ئەنجومەنی دادوەری لەژێر کاریگەری و بە ڕوونکردنەوەیەکی نایاسایی پاساو بۆ بڕیاری دادگای تایبەت بە کەیسی ڕۆژنامەنوسانی هەولێر دێنێتەوە، دواتر ئەڵێ لە کۆتایی دا لە ڕێگەی تانەی پێداچوونەوەوە ڕاستی و دروستی کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە، ڕوونکردنەوەکی دەسەڵاتی دادوەری زۆر سەرنجێکی یاسایی هەڵدەگرێت، لەوانە :

1-ئەنجومەنی دادوەری پێچەوانەی مادەی 93 ی یاسای دابینی شارستانی ڕوونکردنەوەی داوە .

2-ئەنجومەنی دادوەری بەبێ بەڵگە پشتگیری بڕیاری دادگای تایبەت دەکات، مەبەست لە بێبەڵگە ئەوەیە کە هێشتا کەیسەکەی دراسەنەکردوە و بەڵگەکانی مناقشەنەکردوە کەچی شاهیدی دادپەروەری بۆ دادگای تایبەت دەدات .

٣- بڕیارەکان و بۆچوونەکانی دادگا چەند گرنگە دادپەری تێدابێت، ئەوەندەش گرنگە جێگەی متمانەی خەڵک بێت، ئەم ڕوونکردنەوەیەی ئەنجومەنی دادوەری هۆکارێک دەبێت بۆ کەمبوونەوە یان نەمانی متمانە بە دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم دا.

داواکاری گشتی بەشێکی تری بابەتەکەیە، ئەم دەزگایە بەشێکە لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، وە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی سکاڵایە لەسەر مافی گشتی و بەتایبەت لە کەیسی بەهەدەردانی سامانی گشتیدا، ئایا ئەم دەزگایە کە پلەکەیان دادوەرە ئەم ڕۆڵەیان بینیوە ؟ وەڵامەی لای هەمووان ڕوونە.

مەرج نیە بەرژەوەندی گشتی لە سزادانی تۆمەتباران دا بێت، هەندێک جار دەبێت خودی داواکاری گشتی داوای داخستنی کەسیەکەو سزانەدانی تۆمەتباران بکات، بەتایبەت کاتێک دەبینێت بەڵگەکان جێی گومانن، ئەمە شتێکی سەرەتایی یاسایە کە دەبێت هەرگومانێک لە بەرژەوەندی تۆمەتبار تفسیر و خوێندنەوەی بۆ بکرێت ( الشک یفسر لصالح المتهم ) ...

 

 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,988     ژمارەی میوان 1741