ئامادەکردنی: یەکەی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ لە رادیۆی دەنگ
رۆژنامه‌نوسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدایه به‌جۆرێك باسده‌كرێت كه پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆر له میدیاى كوردیدا هه‌یه.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنیرى سایتى شارپرێس ئه‌وه‌ده‌خاته‌رو: ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ساڵ له دواى ساڵ به به‌رنامه به‌رته‌سك ئه‌كرێته‌وه، رۆژنامه‌نوسان ناتوانن به ئازادى كاربكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌سه‌ڵات به هۆكارى ئه‌و كاره ده‌زانێت كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پیشه‌یه به‌جۆرێك به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كارى رۆژنامه‌وانى و چاودێرى و خستنه‌ڕوى زانیارییه‌كان په‌رده‌پۆش.
ده‌شڵێت: ئامار و داتاكان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ره‌وشى ئازادى كارى رۆژنامه‌نوسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به گشتى له چ ئاستێكى خراپدایه، ساڵ به ساڵیش خراپتر ده‌بێت و پێشێلكارى نوێ به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوس ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێ ئازارى رۆژنامه‌نوس بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى كه‌سێكى تر نه‌وێرێت ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م ببات.
له هه‌مان كاتدا، د.شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی ده‌ڵێت: "دۆخی رۆژنامەنوس لە هەرێم لە خراپترین ئاستدایە لە تەواوی تەمەنی کە مێژوه‌كه‌ى ١٢٣ ساڵە بەم شێوەیە نەبوە كه هێنده خراپ بێت، هۆکارەکەشی لایەنی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و جێبەجێ نەکردنی یاسایه".
وتیشى: كه میدیا بە رۆلی خۆی هەڵنەسێت و په‌رته‌وازه‌ییه‌كى زۆر له نێو میدیادا دروست ده‌بێت.
رۆژنامه‌نوسێك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر راده‌ربڕین و ره‌خنه رۆژنامه‌نوس تۆمه‌تى مه‌ترسیدارى بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه ئه‌مه پێى ده‌وترێت ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێم!.
فه‌رمان سادق، رۆژنامه‌نوس له دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین باس له‌وه ده‌كات: " دۆخى رۆژنامه‌نوسى له كوردستان ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن دۆخه‌كه زۆر خراپه وه ئازادى بیر‌ورا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه پێدانى زانیارى به رۆژنامه‌نوسان كه‌م بوه‌ته‌وه به تایبه‌ت له هه‌ولێر زۆر به‌كه‌مى زانیارى به رۆژنامه‌نوس ده‌درێت و دۆخه‌كه زۆر به‌ره‌و ئالۆزى ده‌روات مه‌ترسیداره".
ده‌شڵێت: پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆر له فه‌زاى ئازادى و كارى رۆژنامه‌نوسى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، دۆخێك دروست بوه ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایانه ئیش بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵات ئه‌یانه‌وێت، به جۆرێك ده‌سه‌ڵات دژى هه‌مو ئه‌و كه‌ناڵانه‌یه كه كارى میدیاى به‌دواداچون بكه‌ن.
وتیشى: چه‌ندین رۆژنامه‌نوسى چالاك هه‌یه له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك روبه‌روى دادگا كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تى مه‌ترسیداریان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه.
* یاسا زۆر و کارکردن بە یاسا کەم
بونى یاساى تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستان دۆخى رۆژنامه‌نوسانى باشتر نه‌كردوه، چونكه وه‌ك رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێن یاسا هه‌یه به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنیرى سایتى شارپرێس باس له‌وه ده‌كات: "له هه‌رێمى كوردستان شتێك زۆربێت یاسایه چ یاساى تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌رى چ یاساكانى تر، به‌ڵام له سه‌ر ره‌فه‌كانن و تۆزیان گرتوه و كارى پێناكرێت و ناكرێنه‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا له ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدایه وه حزبیش حكومه‌ته و ئه‌یانوێت كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بكه‌ن چ یاسا و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌گشتى و كردوشیانه".
وتیشى: یاساى باشمان هه‌یه تایبه‌ت به كارى رۆژنامه‌وانى، به‌ڵام كه رۆژنامه‌نوس ده‌كه‌وێته دۆخێكه‌وه و ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌پێى ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكرێت، هاوكات رۆژنامه‌نوسێك ك سكاڵا تۆمار ئه‌كات له دادگاكان وه‌ك پێویست به ده‌م كه‌یسه‌كه‌یه‌وه ناچێت.
له هه‌مان كاتدا، فه‌رمان سادق، رۆژنامه‌نوس له دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین وتی: "گرفتى نه‌بونى یاسا یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه ده‌بێت ژینگه‌یه‌كى یاسایمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به رێكى بروات، جگه له‌وه‌ى ئیراده‌یه‌كى سیاسى حكومى نیه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكان، ده‌سه‌ڵات خۆى ده‌یه‌وێت دۆخه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیه ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى به‌رپابێت و به ئازادى كاربكه‌ن".
ئه‌وه‌شى وت: به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌ش كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت بوه به كابینه‌یه‌كى پۆلیسى و بێڕێزى زۆر به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت.
"ئێمه هه‌م گرفتى یاسایمان هه‌یه هه‌م گرفتى ئیراده‌شمان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى، چونكه یاسامان نیه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى میدیایی، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسێك ده‌ست وه‌ربدرێته ژیانى تایبه‌تیه‌وه یاسایه‌ك نیه به‌ر به‌وه بگرێت، له كاتێكدا ئێمه یاساى رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه له هه‌رێم، كه‌چى په‌نا ده‌برێته به‌ر یاساى سزادانى عێراقى و خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سزاى قورسى له‌سه‌ره بۆ رۆژنامه‌نوسان، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه خراپى سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنه له‌و وڵاته‌دا"، د.شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی وا ده‌ڵێت.
* كه‌لێنه‌كانى به‌رده‌م كارى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێم
كه‌لێنه‌كانى به‌رده‌م میدیاى كوردى له هه‌رێم وه‌ك رۆژنامه‌نوسان باسى لێوه‌ده‌ن زۆرن، دیارترینیان ئه‌وه‌یه كه تاوه‌كو ئێستا كارى رۆژنامه‌وانى به پیشه نه‌ناسێنراوه له كوردستان.
د.شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: "كه‌لێنه‌كان زۆرن له كوردستان كه له میدیادا هه‌یه به جۆرێك تاوه‌كو ئێستا میدیا به پیشه نه‌ناسراوه له هه‌رێمى كوردستان و هیچ ماف و ئیمتیازێك بۆ رۆژنامه‌نوس نیه، هاوكات كه‌لێنى یاساى هه‌یه له بوارى رۆژنامه‌گه‌رى له چوارچێوه‌ى یاسا رێكنه‌خراوه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد: یه‌كێكى تر له كه‌لێنه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێشێلى پێوه‌ره‌كانى رۆژنامه‌نوسى ده‌كرێت كه هه‌ندێك ده‌زگا هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌و بارودۆخه سیاسیه هه‌یه كه له هه‌رێم هه‌یه، چونكه له ئێستا میدیا ئه‌وه‌نه ره‌نگدانه‌وه‌ى ململانێى سیاسیه ئه‌وه‌نده رۆژنامه‌وانى نیه، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئێستا له برى میدیاى سه‌ربه‌خۆ بوه به میدیاى شه‌خس و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن.
رۆژنامه‌نوسان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه یاسا و داگاكان سه‌روه‌ر نین له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كه‌لێنانه‌ى كه روبه‌روى میدیاى كوردى بوه‌ته‌وه، سه‌ربارى ده‌سه‌ڵات كه خۆى چۆن بیوێت به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
فه‌رمان سادق، رۆژنامه‌نوس باس له‌وه‌ده‌كات: "كێشه‌كان زۆرن كه روبه‌روى میدیا بوه‌ته‌وه، دادگا و یاسا سه‌روه‌ر نین و سه‌ربه‌خۆ نینن به جۆرێك داواكارى گشتى بوه به داره‌ده‌ستێك به ده‌ستى ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌ى بیه‌وێ به‌كارى ئه‌هێنێت، هاوكات ئه‌م یاسانه‌ى كه هه‌یه بۆ رۆژنامه‌نوسى به كه‌ڵكى كارى میدیاى نایه‌ت كه پێویسته هه‌مورا بكرێته‌وه".
ده‌شڵێت: یه‌كێكى تر له كێشه‌كان ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن خۆى بوه به به‌شێك له كارى میدیا و له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌ركات بیه‌وێ بریار داخستنى كه‌ناڵێك ده‌دات، بۆیه به كۆى گشتى دامه‌زراوه‌كان هه‌ماهه‌نگ نین له‌گه‌ڵ كارى رۆژنامه‌نوسیدا له برى ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگ بن به‌ربه‌ستى بۆ دروست ده‌كه‌ن.
* ئازادیی رۆژنامەوانیی لەژێر پرسیار دایە
جۆرى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت زۆرن، به‌ڵام دیارترینیان لێدان و سوكایه‌تیپێكردن و هه‌ره‌شه‌ى كوشتنه.
رۆژنامه‌نوسان به به‌رده‌وامى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ژیانیان له مه‌ترسیدایه فشارێكى ده‌رونى زۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌رییان به تایبه‌ت له‌و دۆسیانه‌ى كه باس له گه‌نده‌ڵى و ده‌نگى شه‌قام ده‌كات.
رۆژنامه‌نوس هه‌وراز ئه‌حمه‌د، جه‌خت ده‌كاته‌وه: له ساڵى رابردو زیاتر له 6 جار پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كراوه، له لێدان و سوكایه‌تى پێكردن هه‌ره‌شه‌ى كوشتن و ته‌نانه‌ت شه‌ق تێهه‌ڵدانیش، ئه‌مه‌ش له سه‌روبه‌ندنى خۆپیشاندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه كه نابێت ده‌ست بۆ كامێرا ببه‌م، ساڵ له دواى ساڵیش ئه‌مه خراپتر ده‌بێت.
وتیشى: شتێك نیه به‌ناوى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستان.
* "رۆژنامەنوسیی وەک پیشە سەیر نەکراوە"
پیشه‌ى رۆژنامه‌نوسى له هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له‌و پیشانه‌ى كه زۆرترین ئاسته‌نگى بۆ دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به وته‌ى رۆژنامه‌نوسێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ك جاسوس سه‌یر ده‌كرێت له برى رۆژنامه‌نوس.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، وتى: "كارى رۆژنامه‌نوسى وه‌ك پیشه سه‌یر نه‌كراوه له هه‌رێم، ته‌نها له‌و یادانه‌ى كه تایبه‌ته به كارى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌سه‌ڵات بیریان ده‌كه‌وێته‌وه و به به‌یاننامه‌یه‌ك باسى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌كات و ئه‌م پیشه‌ى به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه، ته‌نانه‌ت وه‌ك جاسوس سه‌یر ده‌كرێت".
د.شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی ده‌ڵێت: "حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات كارى رۆژنامه‌گه‌رییان له هه‌رێمى كوردستان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه، ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه له‌مسى حكومه‌ت بكات یان له‌مسى كه‌سایه‌تیه‌كانى ناو حكومه‌ت بكات كه خۆى له بنه‌ره‌تدا حزبه، چونكه كاتێك حزب كاره‌كته‌رێكى ئه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى میدیاكان كۆمه‌ڵێك رێكار و یاساى توند به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسه‌كه ئه‌گیرێته به‌ر كه به دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت ئه‌یكات بۆ داخستنى كه‌ناڵێك".
ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا میدیا له هه‌رێمى كوردستان نه‌بوه‌ته پرسێكى پیشه‌یی و نیشتمانى و نه‌بوه‌ته پرسێك كه له كارنامه‌ى حكومه‌ت كارى له‌سه‌ر بكرێت.
رۆژنامه‌نوسان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات كارى رۆژنامه‌نوسى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و وه‌رى ناگرێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه ده‌سه‌ڵات خۆى ئه‌وه‌ى ده‌وێت و نایه‌وێت كارى رۆژنامه‌وانى ئازاد بێت.
فه‌رمان سادق، رۆژنامه‌نوس له دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین وتی: "حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ كات ئه‌و پرسه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و وه‌ریشى ناگرن، ئاماره‌كانیش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه پێشیڵكارى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش ئامارێكیان نیه لێپێچینه‌وه كرابێت به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منیه‌كان، ته‌نانه‌ت خۆیان ناردویانن له برى ئه‌وه‌ى رێز له میدیا بگرێت سه‌ركوتیان ئه‌كات، ده‌رئه‌نجامى سكاڵاى رۆژنامه‌نوسان ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه حكومه‌ت پرسه‌كه‌ى بۆ گرنگ نیه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بۆیه میدیا له پاشه‌كشێیه‌كى گه‌وره‌دایه، هه‌مو وڵاتان له راپۆرته‌كانیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌برى ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى چواره‌مه‌وه وه‌ك وڵاتان ببێته ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌م كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه‌یه به جۆرێك هیچ كه‌سێك نیه پاڵپشتت بێت نه دادگا نه سه‌نته‌رى میترۆ نه سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان و به ئاراسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌شدا بردراوه.
* دۆخەکە بۆ رۆژنامەنوسانی مێینە قورسترە
رۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت كارى رۆژنامه‌وانى بۆ ئافره‌ت له هه‌رێمى كوردستان زۆر قورسه به‌جۆرێك رۆژانه روبه‌ڕوى توندوتیژى ده‌بنه‌وه و كار گه‌شتوه‌ته لێدانى رۆژنامه‌نوسانى ئافره‌ت له كاتى روماڵكردندا.
هه‌وراز ئه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێرى سایتى شارپرێس ده‌ڵێت: "كارى رۆژنامه‌وانى بۆ ئافره‌ت قورسه به جۆرێك ئه‌گه‌ر جارێك بۆ هاوپیشه‌كانى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌رمان قورس بێت ئه‌وه چه‌ند جارێك بۆ ئێمه‌ى ئافره‌ت قورس‌تر ده‌بێت، چونكه هێنده به‌ربه‌سته‌كان زۆرن به‌جۆرێك گه‌شتوه‌ته ئاستى لێدان، توندوتیژیه‌كان هێنده زۆرن كه بته‌وێت كارێك بكه‌یت ده‌تشكێنن هه‌ستت بریندار ده‌كه‌ن، توشى بارودۆخێكى ده‌رونى قورس ده‌بیته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد: خۆم بۆ روماڵێك رۆشتوم كه ده‌سه‌ڵات و چه‌كداره‌كانیان پێیان ناخۆشبوه كه ئه‌و روماڵه بكه‌م پێم وتراوه "تۆ به‌ره‌ڵاى ئه‌گه‌ر به‌ره‌ڵا نه‌بێت به‌م شه‌وه چى ئه‌كه‌یت له ده‌ره‌وه"، له كاتێكدا وه‌ك هاوڕێ كوڕه‌كه‌م رۆشتومه‌ته كاره‌كه، بۆیه ئێمه وامان لێهاتوه ته‌حه‌دا ئه‌كه‌ین و كارئه‌كه‌ین و روبه‌ڕوى به‌ربه‌سته‌كان ده‌بینه‌وه.
* چی بکرێت؟
د.شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری میدیای کوردی ده‌ڵێت: "دو چاره‌سه‌ر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستان باش ببێت، یه‌كێك له‌وانه بۆشایی یاساییه كه ئێمه نیمانه تاوه‌ك ئێستا یاساكانى سه‌رده‌مى به‌عس له هه‌رێم بۆ رۆژنامه‌نوسان جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادییه، چاره‌سه‌رى دوه‌م په‌یوه‌ندى به ویژدانى تاكه كه‌سیه‌وه هه‌یه به ئاستى په‌روه‌رده‌یی و ژینگه‌ییه‌وه كه چۆن كار ده‌كات".
وتیشى: به‌ده‌ر له‌مانه بنه‌ڕه‌تى هه‌مو سیسته‌مێكى دیموكراسى له وڵاتان جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته، كه ده‌سه‌ڵاته‌كان سه‌ربه‌خۆنین و پاشكۆى حزبن و جیانه‌كرانه‌ته‌وه ئه‌وه ناتوانرێت میدیاش له كوردستان به شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه و سه‌ربه‌خۆیانه كاربكه‌ن.