ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وەزارەتی بازرگانی خەڵک و حکومەتیش زەرەرمەند دەکات

2021/04/06 - 02:10 | 724 جار بینراوە    
 
محه‌مه‌د حسێن
 
وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوا دەکات بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆماری کۆمپانیاکان لە دهۆک و هەولێرو سلێمانی دەسەلاتی تۆمارکردنی کۆمپانیایان نەمێنێت و هەموو دەسەڵاتەکانیان دەگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان، کە لە هەولێرە. دەرەنجامی یٔەم بڕیارەی وەزیری بازرگانی بەشێوەیەکی یەکسان زیان بە حکومەت و خاوەنکارو بازرگانانیش دەگەیەنێت. یٔەمە پێچەوانەی ستراتیجی حکومەتە بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتیەکان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و دوورکەوتنەوە لە پشتبەستنی تەواو بە نەوتفرۆشتن، لەبەر یٔەم هۆیانەی خوارەوە.
١- تێچووی تۆمارکردنی کۆمپانیا زیاتر و گرانتر دەبێت، هەموو یٔەوانەیش کە لە سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی تری کوردستانن دەیانەوێت کۆمپانیاکانیان تۆماربکەن ناچارکراون بڕۆن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەولێر کۆمپانیاکانیان تۆمار بکەن. 
٢- یٔەو ماوەی پێویستە بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا زیاتر و درێژتر دەبێت و کاتێکی زۆری کاسبکاران و بازرگانان و خاوەنکارەکان بە فیڕۆدەدرێت.
٣- یٔەم بڕیارە دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزی مانەوەی کارو بزنسە بچووکەکان لەدەرەوەی تۆمارە حکومیەکان و سیستەمی باج. دواجار نەیٔەوان باج بە حکومەت دەدەن نە دستیشیان بە هیچ قەرزێکی بانکی و پشتگیری و کاریٔاسانیەکی حکومەت دەگات. دەمێننەوە لەو چوارچێوەی کە پێی دەوترێت یٔابوری نافەرمی. یٔەمەش هەموومان دەخاتەوە بەردەم هاوکێشەی هەردوولا دۆڕاو (lose-lose situation)، حکومەت و خەڵکیش وەک یەک زەرەرمەند دەبن لە یٔاڵۆزکردنی پرۆسەی تۆماری کۆمپانیاکان. زیاتر لە ٧٠%ی چالاکیە یٔابوریەکانی کەرتی تایبەت لە عێراقدا (بە کوردستانیشەوە) نافەرمین، یٔەمەش دەرەنجامێکی سروشتی حوکمڕانی خراپ و ناسەقامگیری و بڕیاری نەزانانەی هاوشێوەی یٔەم جۆرە بڕیارەی وەزارەتی بازرگانیە. بۆ تێگەیشتن لە گرفت و یٔالانگاریەکانی کەرتی یٔابوری نافەرمی لە عێراق کوردستان دەتوانن یٔەم توێژینەوە بخوێننەوە. https://bit.ly/31N0obl 
٤- یٔەم کارەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ هەموو عێراق بە زیانە و ناوبانگی تەواوی وڵاتەکە ناشرین دەکات. خێرایی و یٔاسانکاری لە پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکاندا لە پێوەرە هەرە سەرەکیەکانی دیاریکردنی رەنکی وڵاتانە بۆ لەباری کارو چالاکی یٔابوری. بانکی جیهانی یٔیندێکسێکی هەیە بۆدیاریکردنی یٔاستی لەباری ژینگەی کارو بازرگانی وڵاتان بەشێوەیەکی ساڵانە؛ عێراق هەمیشە لە ریزی وڵاتە زۆر پاتاڵ و نەگبەتەکاندایەو دڵنیام یٔەم رێکارە نوێیەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تەکانێکی تر دەیباتە دواوە.
٥- یٔەم بڕیارە تەواو پێچەوانەی ستراتیجی حکومەتی هەرێمە بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتیەکان و هەمەڕەنگکردنی سەرچاوە یٔابوریەکان. چونکە هەرگیز یٔەم ستراتیجە سەرکەوتوو نابێت گەر هانی خەڵک نەدرێت کۆمپانیا دروست بکەن و چالاکی یٔابوری لەکەرتی تایبەتدا زیاتربکەن. یٔەم بریارەی وەزارەتی بازرگانی تەواو پێچەوانەی یٔەم یٔامانجەیە چونکە پرۆسەی کۆمپانیا تۆمارکردنی یٔاڵۆز و گرانتر کردووە، یٔەمەش وا دەکات خەڵک کارو بازرگانیەکەیان تۆمارنەکەن و لەچوارچێوەی یٔابوریە نافەرمیەکەدا بمێننەوە. یٔەمەش زیانە بۆ خەڵک و حکومەتیش. 
 
بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم لەوەدایە پرۆسەی کۆمپانیا تۆمارکردن بکاتە رۆتینێکی یٔیداری زۆر یٔاسان و بەشێوەی یٔۆنلایین خەڵک خۆی بیکات، بێ یٔەوەی کات و پارەی تیا خەرج بکات، بەمجۆرە دەتوانرێت هانی خەڵک بدەن بەشێوەیەکی فەرمی کارو بازرگانیەکەیان تۆماربکەن. یٔەمەش هەم ژمارەی باجدەرەکانی حکومەت زیاد دەکات، هەم خاوەنکارەکانیش دەتوانن سود لە هەر پشتگیری و هاریکاریەکی حکومەت وەربگرن یٔەگەر رۆژێک لە رۆژان شتی وای هەبێت.
 گەر نەتوانرێت پرۆسەکەیش بە یٔۆنلاین بکرێت لە یٔێستادا یٔەوا نابێت زیاتر لەوەی کە هەیە یٔاڵۆزتر بکرێت و خەڵک دڵسارد بکرێتەوە لەوەی کە کارو بازرگانیەکانیان تۆماربکەن.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,705,286     ژمارەی میوان 817