بریتانیه‌كان ئه‌و خۆراكه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌ن كورت ده‌كات
2021/01/11 - 01:54
|
972
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
زانا بریتانیه‌كان، نازناوى "ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى كه ته‌مه‌ن كورت ده‌كات" ده‌خه‌نه پاڵ گۆشتى سور و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌رى مردن به‌تایبه‌ت له‌لای پیاوان، زیاتر ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ى ئێكسپرێسی بریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه: خواردنى گۆشتى سور و به‌تایبه‌ت گۆشتى به‌راز و سۆسج، ئه‌گه‌رى مردن له‌لای پیاوان زیاده‌كات، هه‌روه‌ك به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌رى توشبون به نه‌خۆشی درێژخایه‌نیش زیاد ده‌كات.
زاناكان رێنمایی پیاوان ده‌كه‌ن كه خواردنى گۆشتى سور بگۆڕن به خواردنى چه‌ره‌زات و پاقله و پاقله‌ى سۆیا.
|