"فاوچی" واده‌ى زاڵبون به‌سه‌ر په‌تاى كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت

2020/12/31 - 02:09 | 436 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت - ئاژانسه‌كان
 
گه‌وره‌ شاره‌زاى نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنیۆ فاوچی، پێشبینی ده‌كات له‌ پایزی 2021 دا بتوانن له‌ وڵاته‌كه‌ی دا زاڵ بن به‌سه‌ر په‌تاى كۆرۆنا دا.
 
له‌ گفتوگۆیه‌كى ئینته‌رنێتى دا له‌گه‌ڵ حاكمى ویلایه‌تى كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنیۆ فاوچی، باسی له‌وه‌كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێت له‌كاتى دورستبونى به‌رگرى به‌كۆمه‌ڵ دا ده‌توانن به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا زاڵ بن، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى خۆی له‌ كۆتاییه‌كانى پایزی ساڵی 2021 دا به‌دیی دێت.
 
فاوچی كه‌ به‌ڕێوبه‌رى په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ هه‌ستیاریی و نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كانه‌، دڵنیایی خۆی پیشاندا له‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى پێكوته‌ى دژ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ده‌توانن كێشه‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌سه‌ریدا زاڵ بن.
 
باوه‌ڕی خۆیشی خسته‌ڕو به‌وه‌ى ئه‌م پێكوتانه‌ له‌ مانگى نیسانى 2021 دا بۆ هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌ست بێت.
 
 
 



Dengnet.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 847,175     ژمارەی میوان 43