رۆناڵدۆ ده‌بێته‌ خاوه‌نى تابلۆیه‌كى ئۆتۆمبیل به‌ هێماى خۆیه‌وه‌

2020/12/31 - 01:49 | 827 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ى پرتوگالی یانه‌ى یۆڤه‌نتۆس، له‌ ئیماره‌تى دوبه‌ى تابلۆیه‌كى ئۆتۆمبیلی تایبه‌تى پێده‌به‌خشرێت كه‌ هه‌ڵگرى هێماى (CR7)ى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى.
 
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ وێنه‌ى ئه‌و تابلۆیه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و ئیماره‌ته‌وه‌ به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌خشراوه‌ و له‌سه‌رى نوسراوه‌ (CR7) و به‌ته‌نیشتیه‌وه‌ دوبه‌ى نوسراوه‌.
 
رۆناڵدۆ به‌یاوه‌رى خێزانه‌كه‌ى گه‌شتى ئه‌و وڵاته‌ى كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى پشوه‌كانى سه‌رى ساڵ.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,900,613     ژمارەی میوان 2799