ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانێكى پریمه‌رلیگی برد و چاوى له‌ دوه‌مه‌

2022/01/29 - 02:31 | 1378 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی پاش به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى ئیسپانی "ئاداما تراوری"، له‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى دیكه‌یه‌ له‌ پریمه‌رلیگه‌وه‌.
 
بانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، دوێنێ به‌ فه‌رمی گواستنه‌وه‌ى "تراورى" ته‌مه‌ن 26 ساڵان له‌ ریزی یانه‌ى ولڤه‌رهامپتۆنى ئینگلیزییه‌وه‌ به‌شێوه‌ى خواستن تا كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كڕینی به‌ 30 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
 
ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌ ئیسپانیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ یانه‌كه‌ به‌ گه‌رمی له‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ-ى گابۆنى و یارزانى یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزییه‌.
 
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ و له‌نێویشی دا رۆژنامه‌ى "سپۆرت"ى كه‌ته‌لۆنى، گرێبه‌سته‌كه‌ى ئۆبامیانگیش هه‌ر به‌ خواستنه‌ تا كۆتایی وه‌رز.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,701,762     ژمارەی میوان 3000