دەنگ نێت- ئەشکان ساڵەحی
کریستیان رۆناڵدۆ بۆمبێکی بە روی مانچستەر یونایتد دا تەقاندەوە و دەڵێت: خیانەتم لێکراوە، ئەمەش لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ پێرس مۆرگان دا.
بەهۆی کێشەکانی مان یونایتد و ڕۆناڵدۆوە، هەموان چاوەڕوانی ئەوە بوون لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆناڵدۆ ڕاستەکان باس بکات، چاوپێکەوتنێک کە هەر دەبوایە بکرابایە، سەرەنجام ڕۆناڵدۆ پێش هەفتەیەک لە دەست پێکردنی جامی جیهانی قەتەر لە گفتوگۆیەکی نەوەد دەقەییدا لەگەڵ پێرس مۆرگانی ڕۆژنامەنووسی بەریتانی دا چاوپێکەوتنێکی ئەنجام دا و تێدایە بە توندی دژی ئەو کەسانە وەستایەوە کە چاوەڕوانمان نەدەکرد.
رۆناڵدۆ بە وتنی قسەیەکی پیکاسۆ دەست پێ دەکات کە دەڵێت: "بۆ دروست کردن دەبێت سەرەتا بڕوخێنی".
لە چاوپێکەوتنەکەیدا زۆر لە تین هاگ و راگنیک توڕە بوو. وا دیار بوو ئامادە بوو بۆ جێهێشتنی مان یونایتد، ئەمەش بەشێویەکی ناڕاستەوخۆش ئەوەمان پێ دەڵێت کە کە ڕازیە بەوەی یانەکە جێ بهێڵێت و تۆپەکە دەخاتە یاریگای بەرپرسانی یانەکەوە.
ئەمەش بەشێکە لە قسەکانی:
🔹 من پڕ بە دڵ گەڕامەوە بەڵام لێرە هیچ شتێک نەگۆڕاوە!
🔹گەڕانەوە بۆ یونایتد، پرسیارێکی جوان بوو کە ڕۆناڵدۆ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێ؛ گوێم لە دەنگی دڵم گرت. سێر ئەلێکس فێرگسۆن پێمی گوت ڕۆشتنی تۆ بۆ مان سیتی ئەستەمە، منیش پێم وت بەسەر چاو سەرۆک!
🔹 لێرە هیچ بەرەوپێشچوونێک نابینین. لەدوای ڕۆشتنی فێرگسۆن هیچ بەرەوپێشچوونێکم نەدی و هیچ شتێک نەگۆڕاوە. من باشترینەکانم دەوێ بۆ ئەم یانەیە و هەر لەبەر ئەمە بوو گەڕامەوە،بەڵام کێشەگەلێک هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی نەتوانین وەک سیتی و لیڤەرپوڵ و ئەرسناڵ بەرەوپێش بچین.
🔹یانەیەکی وەک مان یونایتد دەبێت لە لوتکەدا بێت، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا شتی وا نابینین.
🔹 جگە لە ڕاهێنەر، چەند کەسێکی تر کە لە بەڕێوەبەرانی یانەکەن، هەوڵ دەدەن بۆئەوەی من لە یانەکە جیا ببمەوە.
🔹 هەست دەکەم خیانەتم لێ کراوە.
🔹 ڕەنگە وا باشتر بوایە ئەمانەم نەوتبایە، بەڵام گرنگ نییە و دەبێ ئەو خەڵکە ئەم ڕاستیانە بزانن. نەک هەر لەم وەرزە بەڵکو وەرزی رابردووش لە هەمان یانە، هەندێک هەبوون کە منیان نەدەویست و هەر ئەمە بووە هۆی ئەوەی هەر کێشەیەک هەبێت پەنجەی تۆمەتیان ڕوو لە من بکەن!
🔹 کاتی جیابونەوە هاتوە؛ لێرە خیانەتیان لێم کردووە.