ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رۆژنامەنوسێک بە ٣ ساڵ زیندانیی حوکمدرا

2024/07/29 - 03:06 | 148 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویکردەوە: سلێمان ئەحمەد، رۆژنامەنوس لە دەزگاکەیان، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە (٣) ساڵ زیندانیی حوکمدراوە.
 
دەشڵێت: ئەو رۆژنامەنوسە دەبوایە بە یاسای رۆژنامەگەریی مامەڵەی لەگەڵدا  بکرایە، بەڵام بە مادەی ١ـی یاسای ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٣ـی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سزادراوە بە بەندکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەمەش بە تۆمەتی ئەندامبون لە پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە".
 
ئەو مادەیەی رۆژنامەنوسەکەی پێ سزادراوە، تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی هەرێم بە دەستی ئەنقەست.
 
سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی (رۆژنیوز) بوە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە رۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە رۆژئاواوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی فیشخابور دەستگیرکرا و لەوکاتەوە لە زینداندایە.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,033,430     ژمارەی میوان 929