ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بانکی ناوەندی عێراق: رێژەی هەڵاوسان کەمیکردوە

2023/11/09 - 12:46 | 375 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا کەمیکردوە و لە (٤.٤٪)ـەوە بوە بە (٣.٧٪).
 
فەرمانگەی ئامار وتوێژینەوە لەبانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەکردوە پارساڵ لە مانگی ئابدا رێژەی هەڵاوسان (٤.٤٪) بوە، بەڵام بۆئەمساڵ لەهەمان کاتدا دابەزیوەوە بۆ (٣.٧٪).
 
دەشڵێت: رێژەی هەڵاوسان لە عێراق لەئاستێکی گونجاودایە، بەتایبەت بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەری عێراق، لەوانە: وڵاتی ئێران کە ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا (٤٦٪)ـە، تورکیا (٥٧٪)ـە، ئیمارات (٣.٤٪) و سعودیە (٢.٤٪)ـە.
 
 
هەڵاوسان بریتییە لە زیادبون و بەرزبونەوەی نرخ بە گشتی بەرامبەر بە بەهای دراو "پارە"،  بەمانایەکی تر، زۆربونی بڕی دراوەکە و کەمبونەوەی بەهاکەیەتی.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,253,058     ژمارەی میوان 2339