رێگە بە هاتوچۆی بارهەڵگری بەرز بە تونێلی دەربەندیخان دا نادرێت

2023/07/11 - 01:54 | 606 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەربەستێک لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان دانراوە، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەرز دانراوە، بۆئەوەی زیان بە تونێلەکە نەگەیەنێت.
 
جاسم محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو بەربەستانەی نزیک لە تونێلی دەربەندیخان دانرەوە، بۆ ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە لە ئاستێکی بەرزدا بێت بە تونێلەکەدا نەڕوات و زیانی پێنەگەیەنێت.
 
وتیشی: نوسراومان کردوە بۆ قایمقامی دەربەندیخان و وتومانە با لە ئێستادا لەو شوێنە دانەنرێت، چونکە لەماوەی دو رۆژدا سێ روداو لەو شوێنە رویداوە.
 
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا چاککردنی رێگای ناوتاق گرنگتر بو و ئەوکات هاتوچۆی  ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرمان بەیەکجاری دەخستە ئەوێ.
 
پێشتر لە ۱۹ـی ۱۲ـی ۲۰۲۲ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی پرۆژەی رێگای ناوتاق وارماوای دانا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەڕۆشتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
بەوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئێستادا جگە لە رێگای ناوتاق، رێگای بەدیل بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە بەرزانەی دێن تەنها سەر شاخی بەرانانە، ئەوەش تۆزێک زەحمەتە بۆیان.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,091,912     ژمارەی میوان 1391