ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
شاندێکی موچەخۆرانی هەرێم بۆ پشتگیریی گۆڕانکارییەکانی بودجەی عێراق دەچنە بەغدا

2023/06/05 - 12:25 | 591 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پاش سەردانی کردنی بەشێک لە موچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا باس لەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی بەغدا پێیانوتون پشتگیری داواکانتان دەکەین و هەمو هەوڵێکتان بۆ دەدەین، هاوکات رۆژی سێشەمەش لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
 
بۆ ماوەی دو رۆژ بەشێک لەموچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەندێک لەبەرپرسان و پارلەمانتارانی بەغدا کۆبونەوە.
 
سیروان حەسەن، مامۆستا و یەکێک لەو کەسانەی کە لەشاندەکەدا بوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ئێستادا یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق راگیراوە، ئەوەش لەژێر فشاری لایەنێکی کوردی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە بەر ئەوەی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کراوە لە پرۆژە یاساکە ئەو گۆڕانکارییانە لە بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
 
باسی لەوەشکرد: لەم کاتەدا سەردانمان کرد بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە وەکخۆی بڕوات و جێگیر بکرێت لەناو پرۆژە یاساکە، بەرپرسانی بەغدا و پەرلەمانتاران پێیان وتوین پەرلەمانتارانی دەسەڵاتی کوردی دژی ئەو مافانەی ئێوەن.
 
وتیشی: بەڵێنیان بەئێمە داوە هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەدەین بەتایبەت لایەنە شیعیەکان پێیان وتوین پشتگیری داواکانتان دەکەین.
 
لەلایەکی دیکەوە، سبەینێ رۆژی سێشەمە وەکو فشارێک لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسلێمانی بەشێک لە موچەخۆران گرددەبنەوە بۆ داواکردنی ئەوەی گۆڕانکارییەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، وەکخۆیان بمێننەوە.
 
دیارترین خاڵی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پاش دەستکارییکردن و پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە، بریتی بو لە پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بە پێدانەوەی ئەو موچانەی کە
قەرزاری فەرمانبەرانی هەرێمن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,949     ژمارەی میوان 660