ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئەندامێکی ئەنجومەنی هەڵەبجە: داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکراوە و بایکۆتی یادی هەڵەبجە دەکەین

2023/03/16 - 11:33 | 734 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەندامێكی ئەنجومەنی راوێژکاریی هەڵەبجە ده‌ڵێت: بەهەمو شێوەیەک بایکۆتی یادی ٣٥ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەین و بەشداری تێدا ناکەین.
 
هۆشمەند موراد، ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاریی هەڵەبجە كه‌ میوانی به‌رنامه‌ی گفتوگۆی ده‌نگ بو له‌ رادیۆی ده‌نگ، باسی له‌وه‌كرد: بەهەمو شێوەیەک بایکۆتی یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەین و بەشداری تێدا ناکەین، چونكه‌ داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکراوە.
 
وتیشی: بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی پەراوێزخراون و لەکاتی ناردنیان بۆ دەروەی وڵات بۆ نەخۆشخانەی بێ کوالێتی دەنێردرێن.
 
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد: ئەگەر حکومەتی هەرێم بەدەممانەوە نەیەت، داواکاریەکانمان دەبەینە بەغداد.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,222,728     ژمارەی میوان 2753