ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەنداوی دێوانە نیومەتر لەسەروی خۆیەوە سەرڕێژ بوە

2023/03/09 - 11:32 | 745 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌نداوى دێوانه‌ له‌ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سه‌رڕێژبوه‌ و سه‌رپه‌رشتیارى به‌نداوه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بەهۆی ئەم شەپۆلە بارانبارینەوە، بەنداوەکە نیو مه‌تر له‌سه‌روى خۆیه‌وه‌ سه‌رڕێژ بوه‌.
 
جه‌بار مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیارى به‌نداوه‌كانى گه‌رمیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌نداوى دێوانى له‌ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ساڵى 2020 ته‌واو بوه‌، له‌ ئێستاشدا به‌ نیو مه‌تر له‌ سه‌روى خۆیه‌وه‌ سه‌رڕێژ بوه‌ به‌هۆى ئه‌م شه‌پۆله‌ بارنبارینه‌ى كه‌ ناوچه‌كه‌ى گرتوه‌ته‌وه‌.
 
وتیشى: به‌نداوه‌كه‌ 42 مه‌تر به‌رزه‌ و له‌ سەرەوه‌ش 7 مه‌تر پانیه‌تى.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌نداوى دێوانه‌ به‌نداوێكى گه‌وره‌یه‌ و تواناى گلدنه‌وه‌ى 21 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەم شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، سەروی ٥٠ ملیمەتر باران لە قەزای دەربەندیخان باریوە.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,222,402     ژمارەی میوان 2500