ده‌نگ نێت
شوێنێكى دیكه بۆ وێستگه نوێیه‌كه‌ى كاره‌بای كه‌لار دیاریی كرا، ئه‌مجاره‌یان كاره‌كه به ره‌زامه‌ندى هه‌مو فه‌رمانگه‌كان بوه و نزیكه له شوێنی پێشوى.
پێشتر رادیۆی ده‌نگ له راپۆرتێكیدا دا
بڵاویكرده‌وه: وێستگه‌ى نوێی دابه‌شكردنى كاره‌بای گه‌رمیان، ماوه‌ى نزیكه‌ى 6 مانگه نه‌چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌هۆی بونى كێشه له‌و زه‌وییه‌ى بۆی دیارییكراوه كه نزیكه له زانكۆی گه‌رمیان و زانكۆكه رازیی نه‌بو پرۆژه‌كه له‌و شوێنه ئه‌نجام بدرێت. له نوێترین پێشهاتیش دا زه‌وییه‌كی دیكه بۆ پرۆژه‌كه دیارییكراوه كه ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كانى له‌سه‌ره.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى کارەبا گەرمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئه‌و زه‌ویه نوێیه‌ى دیارییكراوه دەکەوێتە خوارەوەی زانکۆ و لە بەشی پشتەوەیه‌تی به شێوه‌یه‌ك ده‌کەوێتە سوچێکی ئه‌و پارکەی بڕیاره شاره‌وانى له لای زانكۆی گه‌رمیان دروستى بكات.
پێشتر زانكۆی گه‌رمیان له‌و شوێنه رازیی نه‌بو كه بۆ وێستگه‌كه دیارییكرابو، ئه‌مه‌ش وایكرد كشتوكاڵی گه‌رمیان نوسراو بۆ پێدانى زه‌ویه‌كه به‌رز نه‌كاته‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان، سەرنج و تێبینیەکانیان بەهەند وەرگیراوه.
د. فه‌رهاد قادر، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئه‌و ئەو شوێنەی دیاریکرابو بۆ پرۆژه‌كه بۆی گۆڕدرا، نزیکەی 250 مەتر لەو شەقامە سەرەکیەی کە دەڕواتە ناو زانکۆوە دورکەوتەوە، واتا لەشوێنی یەکەمجار نەبو، ئێستا دەکەوێتە به‌شى كۆتایی کەمپی زانکۆ.
وتیشی: ئەو شوێنەی کە یەکەمجار تەسلیمی دەستی کۆمپانیاکە کرا هەڵوەشایەوە، بەو شێوازەی کە ویستمان بەو شێوەیە جێگیر کرا، ئێمە پێمان وابو دەبێت زۆر زیاتر دوربێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆژەکە تێچویه‌كى بۆ تەرخان کراوە بەبۆنەی هەندێک ئیشی کارەبایی کەخۆیان باشتر دەزانن، ئێمە رەزامەندیمان داوە.
لایخۆشیه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵی كه‌لار ئاشكراى كرد هه‌فته‌ى داهاتو نوسراوى ته‌رخانكردنى زه‌ویه‌كه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌نێرن.
سامان ئەحمەد، به رادیۆی ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و شوێنه تازه‌یه‌ى بۆی دیارییكراوه نابێته هۆی ئه‌وه‌ى روكارى "واجیهه‌ى" زانكۆ بگرێت، سه‌رجه‌م كاروباره‌كانیشی لای ئێمه رۆژی یەکشەمەى داهاتو بەکۆتا دەگات و به نوسراو به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ کشتوکاڵی گەرمیان و ئەوانیش ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵی دەکەن بۆ پێدانى ره‌زامه‌ندى كۆتایی و راده‌ستكردنى زه‌ویه‌كه به كۆمپانیاكه.
وێستگه‌ى نوێی كاره‌بای كه‌لار به قه‌باره‌ى (132/33/11KV) به تواناى (63/50/40MVA) به گوژمه‌ى 18 ملیار و 300 ملیۆن دینار و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (جنه الفردوس)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.