پلەدارێکی دژەتیرۆر لە گەرمیان دەستگیر دەکرێت
2021/11/25 - 07:47
|
8263
جار بینراوە
دەنگ نێت
پلەدارێکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی لە گەرمیان دەستگیر دەکرێت و سایتێکیش ئەو پلەدارە بە دانانی پلان بۆ 'تێکدان' تۆمەتبار دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، شەوی رابردو ئاکام توکنی، کە ئەفسەرە لە دژە تیرۆری یەکێتی، لەلایەن ھێزێکەوە کە گومان دەکرێت ھەر سەر بە دژەتیرۆر و زانیاری بێت، دەستبەسەر کراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکانى دهنگ، لهپاش كێشهى هاوسهرۆكانى یهكێتیهوه ئهم ئهفسهرهى دژه تیرۆر چوهته پاڵ لاهور جهنگى و به كهسى نزیك لهو ئهژمار دهكرێت.
ئەمڕۆش سایتی 'ئێستا' کە دەوترێت سەر بە بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیە، تۆمارێکی دەنگیی بڵاوکردوەتەوە کە بە وتەی خۆی ھی ئاکام توکنییە و تیایدا دەڵێت: 'ئەو چەکدار و شتانەم حازرن، بۆئەوەی ئەگەر نیازی شتێکمان ھەبێت بیکەین'.
بە وتەی سایتەکە، مەبەست لەم قسانە ئەوەیە ھاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان دا پشێوی دروست بکەن.
|