رۆژنامەنوسێک زانیاریی لەسەر ٢ رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکەی بوار بڵاو دەکاتەوە

2022/10/11 - 06:06 | 806 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی ٢ رۆژنامەنوسەکەی 'دەزگای میدیایی بوار' (سەرتیپ قەشقەیی- سەرنوسەر و ئیبراهیم عەلی- بەڕێوبەری نوسین) بڵاودەکاتەوە و دەڵێت کەلەپچە کراوەتە دەستیان و چاویان بەستراوەتەوە و بە درێژایی شەو لەلای دژە تیرۆر دەستبەسەر بون و هێشتا دادوەر نەیبینیون.
 
دەقی نوسینەکە:
 
دوێنێ شەو توانیمان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر سەردانی کاک ئیبراهیم و کاک سەرتیپ بکەین و گفتۆگۆمانکرد، نەیاندەزانی لەسەر چی و بە چی کەیسێک دەستگیرکراون، کاک ئیبراهیم کەمێک بێتاقەت بوووو وتم بۆ بێتاقەتی وتی حەبەکانم لانەماوە، چووم حەبی زەختەکانم بۆ هێنا، وتی دۆخمان باشترە، لەچاو شەوی رابردوو...ئەوان وتیان هیچ نازانین .. نازانین لەسەر چی گیراوین،، شەو لە رێگای دووکان - کۆیە لە بازگەکەی ناحیەی ئاشتی هێزەکە پێشیان لێگرتون و بردوویانن، سەرتیپ وتی من سایەق بووم سەیارەی هێزە ئەمنیەکە پێشی لێگرتم و سەیارەکەم لادایە سەر خۆڵەکەو دایانگرتین و بردیانین...
ئەمڕۆ عەلی حەمەساڵح سەردانیکردوون بۆ ماوەیەک لەگەڵیان دانیشتوەو گفتوگۆیان کردووە. هەر ئەمڕۆ کەسوکاریان سەردانیان کردوون. 
ئەوان  تا بەیانی لە دژە تیرۆر بوونەوەو دەستگیراوە بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیاندا،، لەلایەن دژە تیرۆرەوە چەندجاریک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکراوە،،، بەبەردەوامی دەستیان کەلەپچەکراوەو چاویان بەستراوەتەوە.....
دواتر بەیانیەکەی براونەتە ئاساییش..
.شێوازی گرتن و مامەڵەی سەرەتا لەگەڵیان زۆر ناشرین و خراپ بووە، بەهیچ شێوەیەک وەک رۆژنامەنووس مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە. گرتنەکەیان پەیوەندی بە سکاڵای دژە تیرۆرەوە، هەیە، تا ئەمڕۆ حاکم نەیانی بینی بوو .. سکاڵاکەیان بەیاسای رۆژنامەنوسی و خراپ بەکارهێنان مۆبایل نەکراوەو دادوەر وەکوو رۆژنامەنووس مامەڵەیان لەگەڵ ناکات... 
چاوەڕێین دادوەر بیانبینێت تا بەکەفالەت ئازادبکرێن....
ئەم شێوازی گرتن و دەستبەسەرکردنە سەرەتایەکی زۆر خراپە لە مامەڵەی هێزە ئەمنیەکان.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,257,237     ژمارەی میوان 2803