ده‌نگ نێت
یه‌كه‌م رۆمانى نوسه‌ر و وه‌رگێڕ: به‌ختیار عه‌زیز، به ناونیشانى: (دەرگا لە خۆم دادەخەم) بڵاوكرایه‌وه، نوسه‌ره‌كه‌یشی ده‌ڵێت: رۆمانه‌كه قۆناغەیلێکی زۆری بڕی هه‌تا گەیشتە چاپ بون.
ناوەندی "کو‌لتوور" بڵاویكرده‌وه: رۆمانی (دەرگا لە خۆم دادەخەم)ـى نوسه‌ر و وه‌رگێڕ: به‌ختیار عه‌زیزی چاپ و بڵاوكردوه‌ته‌وه. له وه‌سفی رۆمانه‌كه‌شدا ده‌ڵێت: "رۆماننوس روداوەکانی ئەوەندە ورد بە یەکەوە چنیوەتەوە، دەڵێیت تەونی جاڵجاڵۆکەیه. زمانی گێڕانەوەی ئەو رۆمانە هێندە خۆشڕەوە، خوێنەری بە سەلیقە هەست دەکات ئەو رۆمانە زادەی چەندان ساڵ ئیشکردنە".
ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌م ئه‌زمونى نوسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆمانه له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌زیز كه چه‌ند ساڵێكه له بوارى نوسین و وه‌رگێڕاندا كارده‌كات و له گه‌رمیان نیشته‌جێیه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ختیار عه‌زیز به رادیۆی ده‌نگى وت: ئەم رۆمانە سەرەتا بە پێنووسی دارین لەسەر پەڕەی رۆژنامە نوسیم، دواتر قۆناغەیلێکی زۆری بڕی و تا گەیشتە چاپ بون.
ده‌شڵێت: "گرنگ نییە بە چی دەنوسیت، گرنگ ئەوەیە چۆن و چی دەنووسیت. بەرەنگارییە سەختەکە ئەوەیە کەسێکی پڕ لە برین نەبیت و بتوانیت باسی برینی ئەوانی دی بکەیت، وەکو ئەوەی برینەکە لەسەر جەستەی ئەوان بێت، کەچی دڵۆپە خوێنەکانی لە قوڵایی دڵی تۆوە رێچكە بگرن".
به‌ختیار عه‌زیز ئاماژه‌ى به هێڵی گشتى رۆمانه‌كه نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو "هەر هێڵێکی سور (من باوەڕم بە هێڵی سور نییە) كه لەم رۆمانەدا تێپەڕێندراوە، تەنها من لێی بەرپرسم و هیچ لایەن و کەسێک لێی بەرپرس نییە".
رۆمانی (دەرگا لە خۆم دادەخەم) ئێستا له كتێبخانه‌كانى هه‌رێم به‌رده‌سته.