ده‌نگ نێت
سێ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بوارى ئازادی رۆژنامه‌نوسی له ساڵیادی تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوس: سه‌رده‌شت عوسمان، راپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و ده‌ره‌نجامانه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه كه لایه‌نى فه‌رمی له‌باره‌ى كه‌یسی كوشتنى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌وه رایگه‌یاندوه.
له
راپۆرته‌كه‌یاندا كه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى (جیهانێکی ئارامتر بۆ راستی) دا هاتوه و خۆی له 43 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌باره‌ى دۆسیه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه و گه‌شتون به‌و ده‌ره‌نجامه‌ى: سه‌رده‌شت عوسمان له‌پای ئه‌و وتارانه‌ى كه ده‌ینوسی و به‌تایبه‌تى دواین وتارى كه به‌شێوه‌ى ته‌نز ئامێز نوسیویه‌تى له‌باره‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌وه، تیرۆر كراوه.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو كه پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه روبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه بوه‌ته‌وه و لایه‌نه فه‌رمیه‌كانى وه‌كو راگرى كۆلێژه‌كه‌ى و به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا به وردی تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ى به فه‌رمانى مه‌سعود بارزانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه‌دا پێكهێنرا و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كاره‌كانى ناشه‌فاف بون و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه‌كانیشی نه‌ناسراوه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش كه بۆ ئه‌وه چون سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نسار ئیسلامه‌وه كوژرابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئاماده نه‌بوه هاوكارییان بكات، نالۆژیكییه و رێی تێناچێت.
راپۆرته‌كه له‌كۆتاییدا داوا له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری له هه‌رێم ده‌كات سه‌ر له‌نوێ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌دا بكات به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و شه‌فاف چی له‌و دۆسیه‌یه و چ له دۆسیه‌كانى تر‌ى تیرۆری رۆژنامه‌نوسان.
هه‌روه‌ك داواش له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات ده‌ست له هه‌ڕه‌شه و هه‌راسانكردنى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵبگرێت كه تائێستاش به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ "جێبەجێکردنی تەواوی یاسا و ڕێسای نیشتمانی و نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دەستەبەرکردنی لێکۆڵینەوەی شەفاف و گشتگیر لە هەڕەشە و تاوان دژی ڕۆژنامەنووسان و دانانی میکانیزمێکی بەرگیری سەربەخۆی فەرمی کەئەرکی لێکۆڵینەوە بێت لە هەڕەشە و هێرش بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان".
داواش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات "فشاری بەردەوام بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی کورد بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەلێکردن و پەلاماردان و کوشتنی رۆژنامەنوسان بەپێی
ستانداردە جیهانییەکان، لەوانەش دووبارە لێکۆڵینەوە لە کەیسی سەردەشت عوسمان".
"جیهانێکی ئارامتر بۆ راستی" پرۆژەیەكه كه پێک دێت له زنجیرەیەک لێکۆڵینەوه لە کەیسی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە بەهۆی کارەکانیانەوە کوژراون، لەڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە، راستی و زانیاری نوێ لەسەر ئەو کوشتنانە ئاشکرا دەکرێت بۆ رێگە خۆشکردن بۆ دادپەروەری. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن هه‌رسێ رێكخراوى بوارى داكۆكی له رۆژنامه‌وانى و ئازادی رۆژنامه‌وانى: چاپەمەنی ئازادی بێ‌سنور، لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان و پەیامنێرانی بێ سنورەوه پاڵپشتی ده‌كرێت.