رۆژنامەنوسێک: یەکێتی پێشوەخت زانیاری هەبوە لەسەر هێرشە کانی ئێران بۆ سەر هەولێر
2022/03/15 - 03:33
|
1108
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
لەبارەی هێرشە موشەکیەکانی چەند رۆژی رابردوی هەولێر لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، رۆژنامەنوسێک دەڵێت: یه‌كێتى پێشتر له قسه‌كانیان دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاگادارى هێرشه‌كه‌ن.
ئاسۆ حاجی، له میانه‌ى بەرنامەی گفتوگۆی دەنگ له‌باره‌ى هێرشەکەی سەر هەولێر، وتی: ماوه‌یه‌كى زۆره لایه‌نێكى دیاریكراو پێشبینیان كردوه و زانیاری‌یان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه.
وتیشی: ته‌ماشاى لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى بكه له دواى كیبڕكێ له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح به سه‌رۆك كۆمار، له‌و كاته‌وه ده‌ڵێن ئێران وا قبوڵ ناكات و ئه‌گه‌ر ناوماڵی شیعه لێك بترازێنن ئێران هه‌ڵوێستى ده‌بێت.
|