دەنگ نێت
دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند یاسای نەوت و گازی ھەرێم نادەستورییە و دۆسیەی نەوتی ھەرێم دەبێت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەرپەرشتی بکرێت.
لە راگەیەنراوێکی دادگاکەدا، ئاماژە بەوە کراوە لە میانەی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمەی دادگاکەدا، سەرباری بە نادەستوریی ھەژمارکردنی یاسای نەوت و گازی ھەرێم، داواشی لە حکومەتی ناوەندی کردوە حکومەتی ھەرێم ناچار بکات بەوەی وەزارەت و دیوانی چاودێری عێراقی بەدواداچون بۆ گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوت و گازی ھەرێم بکەن.
ھەروەک حکومەتی ھەرێمیشی ناچار کردوە بە دۆسیەی نەوتی ھەرێم بخاتە ژێر رکێفی وەزارەتی نەوتی عێراقی.