ده‌نگ نێت
كه‌ناڵێكى فه‌رمیی ئه‌مریكی پرسیار ئاراسته‌ى 3 پسپۆڕی ئه‌مریكی ده‌كات له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى چۆڵنه‌كردنى كۆشكی سپی له‌لایه‌ن ترامپه‌وه، هه‌رسێكیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه دواى نیوه‌ڕۆی رۆژى 20ى مانگ، ترامپ به سه‌رۆك نامێنێته‌وه.
تائێستا هیچ سه‌رۆكێك له مێژوى ئه‌مریكادا نه‌بوه كه دواى كۆتایی هاتنى ماوه‌كه‌ى، ده‌سه‌ڵات راده‌ست نه‌كات و كۆشكی سپی به‌جێنه‌هێڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێداگیریی ترامپ له‌سه‌ر ناشه‌رعیی بونى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و جه‌ختكردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ى له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناكات، پرسیاری ئه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه كه له‌م كاته‌دا چی ده‌كرێت؟
به‌پێی راپۆرتێكى كه‌ناڵی
ده‌نگى ئه‌مریكا، مامۆستا له كۆلێژی یاسای زانكۆی میشیگان، بریان كالت، جه‌ختى له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى 4 ساڵه، ئه‌گه‌ر دوباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت بڕوات.
وتیشی: هه‌موارى بیسته‌مى ده‌ستور جه‌خت له‌ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى ماوه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى له نیوه‌ڕۆی 20ى یه‌نایه‌ر/كانونى دوه‌م كۆتایی دێت، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكى نوێ سوێندى یاسایی ده‌خوات و له دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژه‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌وكه‌سه‌ى كه پێشتر سه‌رۆك بو، له دوانیوه‌ڕۆوه به سه‌رۆك نامێنێت.
له وه‌ڵامى پرسیاری ئه‌وه‌ى چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بێت كورسیه‌كه‌ى به‌جێبێڵێت؟ بروس كوكلیك، مێژونوسى ئه‌مریكی ده‌ڵێت: دواى سوێندخواردن و دانانى سه‌رۆكى نوێ، سوپا یاوه‌ری سه‌رۆكى ماوه ته‌واوبو ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ى كۆشكی سپی و ده‌شبێت ئه‌مه روبدات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه مانه‌وه‌ى ترامپ دواى ئه‌و به‌رواره "داگیركاری"یه و ناشبێته هۆی ئه‌وه‌ى كه به سه‌رۆك بمێنێته‌وه، چونكه ده‌ستور رێگه نادات سه‌رۆكه‌كان ماوه‌ى یاسایی خۆیان تێبپه‌ڕێنن.
لایخۆشیه‌وه مامۆستای مێژو له زانكۆی نۆرس كارۆلیناى ئه‌مریكی، كیت ماسۆر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى كه‌سێك ده‌كات به سه‌رۆك، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه نه‌ك مانه‌وه له كۆشكی سپی.