دهنگ نێت
له رێگهى وهڵامدانهوى هەشت پرسیارهوه ههمو زانیارییهكان لهبارهى وهرگتنى ڤاكسینهوه وهردهگریت و شێوازى خۆ تۆماركردنهكهش باس دهكهین.
یەکەم: چەند جۆر ڤاکسین بەردەستە؟
وەڵام: ھەرسێ جۆری: ڤایزەر، سینافارم و ئەسترازینکا، بەڵام ھەندێک جار لە بنکەیەکی کوتان یەکێک لەو جۆرانە تەواو دەبێت و دواتر بۆی دەھێنرێت.
دوەم: چەند بنکەی کوتانمان ھەیە و لە کوێن؟
وەڵام: حەوت بنکە، بەمشێوەیەی لایخوارەوە:
- قەزای کەلار: نەخۆشخانەی گشتی کەلار، مەڵبەندی تەندروستی شێروانە و مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە (لەئەپڵیکەیشنەکە نوسراوە گوڵاڵە).
- قەزای کفری: مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری (لەئەپڵیکەیشنەکە نوسراوە کفری).
- ناحیەی رزگاری: مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان (لەئەپڵیکەیشنەکە نوسراوە گەرمیان)و مەڵبەندی تەندروستی شەھید د.قاسم.
- ناحیەی باوەنور: مەڵبەندی تەندروستی پێباز.
سێیەم: لە چ رێگەیەکەوە ناوی خۆم بنوسم بۆ کوتان؟
وەڵام: لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک) کە ئەمە لینکەکانێتی:
بۆ سیستەمی ios:
بۆ سیستەمی ئەندرۆید:
چوارەم: ئایا مەرجە خۆم تۆمار بکەم بۆ کوتان؟
وەڵام: بەڵێ، بەبێ ئەوەی ناوی خۆت تۆمار بکەی، ڤاکسینت نادرێتێ.
پێنجەم: ئەگەر ئەمڕۆ خۆم تۆمارکرد، بۆ سبەینێ دەتوانم بچمە بنکەی کوتان و ڤاکسین وەرگرم؟
وەڵام: دوای ئەوەی ناوی خۆت تۆمارکرد لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک)، دەبێت چاوەڕێی نامەیەکی مۆبایل بکەیت کە بۆت دێتەوە، تیایدا کات و رێکەوتی کوتانەکەی بۆت دیارییکردوە و لەو رۆژەدا دەچیت بۆ کوتان.
شەشەم: ئەگەر ئەو رۆژەی بۆم دیارییکرابو نەچم بۆ کوتان، دەتوانم رۆژانی تر بچمەوە؟
وەڵام: نەخێر، سەرەکەت دەفەوتێت و دەبێت سەرلەنوێ خۆت لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک) تۆمار بکەیتەوە و چاوەڕێ بیت کە بە نامەی مۆبایل کات و رێکەوتێکی نوێت بۆ بێتەوە بەمەبەستی خۆ کوتانت.
حەوتەم: ناوم لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک) تۆمار کردوە، بەڵام نامەم بۆ نەھاتوەتەوە؟
وەڵام: ئەو دواکەوتنانە ئاساییە و بەھۆی زۆری داواکارییەکانەوەیە، بەڵام دڵنیابە دوای چەند رۆژێک نامەی دیارییکردنی کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەت پێدەگات ئەگەر کێشەیەک لە ژمارەی پەیوەندیی یان زانیارییەکانت دا نەبێت، بۆیە دڵنیا ببەرەوە لە زانیاریە تۆمارکراوەکانت.
ھەشتەم: ئایا لەو ئەپڵیکەیشنە دەتوانم چەند کەسی خێزانەکەم تۆمار بکەم؟
وەڵام: تەنھا خۆت، ھەر ئەندامێکی خێزان دەبێت خۆی بە جیا تۆمار بکات.