دهنگ نێت
پاش دابهشكردنى ژمارهیهك زهوى له سنورى گهرمیان و به تایبهت شارى كهلار بهشێوهى پێدانى ژمارهى ههوایی وهزارهتى شارهوانى راگهینراوێكى بڵاوكردوهتهوه و دهڵێت حكومهتى ههرێم دابەشكردنی زەوی بە شێوەی هەوایی و كارت راگرتوەو كاری پێ ناكرێت.
له راگهینراوهكهى وهزارهتى شارهوانى حكومهتى ههرێمدا باس لهوهش كراوه كه نابێت زهوى بۆ مهرامى سیاسى و دابهشكردنى بهسهر دۆست و لایهنگراندا بهكاربهێنرێت.
دهشڵێت: رەفتاركردنو دابەشكردنو مامەڵەكردن لەگەڵ زەویو زاری حكومەتو موڵكی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەكان، بەبێ رەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزار، هەر لایەنو فەرمانگەو كەسێك بیكات، ئەوا یاساشكێنیەو لێكەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
دەقی رونكردنەوەی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزار
چەند ڕۆژێكە هەواڵێك لە دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بڵاودەكرێتەوە، بۆیە ئەم ڕوونكردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین:
توێژەكانی كوردستان ئەوانەی بەپێی یاساو ڕێنماییەكان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاودەگرێتو لەكاتی هەبوونی ژمارەی زەوی پێویست كە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێكردن ئامادە دەكرێت، بەسەر سەرجەم توێژەكان دابەش دەكرێت، نەوەك بە جیاوازیو لە چەند شوێنێكی دیاریكراو و بەكارهێنانی زەوی گشتی لەپێناوی مەرامی سیاسیو دابەشكردنی بەسەر دۆستو لایەنگرانو دروستكردنی ئەمری واقیعێك بە دوور لە بنەمای یاسایی.
ڕەفتاركردنو دابەشكردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەموو خەڵكە موستەحەقو شیاوەكان بێت، بەپێی بڕیارو ڕێكارو بنچینە یاساییەكان بێت.
ڕەفتاركردنو دابەشكردنو مامەڵەكردن لەگەڵ زەویو زاری حكوومەتو موڵكی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەكان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانیو گەشتوگوزار، هەر لایەنو فەرمانگەو كەسێك بیكات، ئەوا یاساشكێنیەو لێكەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەموو شێوەیەك كاری نایاسایی ڕەفتاركردن لەگەڵ دابەشكردنی زەوی بە شێوەی هەواییو كارت ڕاگرتووەو كاری پێ ناكرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەكی یاسایی نابێت.
موڵكی گشتیو زەویو زار، موڵكی هەموو خەڵكی كوردستانو نەوەكانی داهاتوومانەو ڕێگەنادرێت كە بە نایاسایی بەكاربهێندرێت.