ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گواستنەوەی گەرمیان: کارکردن بە "تەبرید" لەلایەن مینی پاسەکانەوە کۆنترۆڵ ناکرێت

2024/06/30 - 11:22 | 200 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزى هاویندا گرفتى كارپێنه‌كردنى ساردكه‌ره‌وه‌ى "تەبریدی" ئۆتۆمبێلى هێڵە‌كانى گواستنه‌وه‌ی ناو شار لەکەلار سه‌رهه‌ڵدەداتەوە‌، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دۆخه‌كه‌مان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت.
 
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌میان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هۆى نزیكى گەڕەک و ناو بازاڕی کەلار لەیەکتری، ئۆتۆمبێله‌كان ناتوانن فێنكه‌ره‌وه‌كانیان كار پێبكه‌ن، چونكه‌ له‌ روى میكانیكیه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌ و زوزو دەرگای ئۆتۆمبیلەکان دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دادەبەزن.
 
ده‌شڵێت: ئه‌م گرفته‌ ته‌نها له‌ گه‌رمیان نیه‌، به‌ڵكو له‌ ناوچه‌كانى تریش هه‌مان گرفت هه‌یه‌ و ناتوانین دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌رچى پێویستی بە کۆنترۆڵکردن و کارپێکردنی ئەو فێنککەرەوانە هەیە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,004,605     ژمارەی میوان 657