ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەگەرمیان نرخی ماسی دو قات بەرز دەبێتەوە

2024/06/26 - 08:24 | 291 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەگەرمیان نرخی ماسی دو هێندە بەرزبوەتەوە و کیلۆی بە نزیکەی ١٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت، بەرپرسێکیش لە کشتوکاڵی گەرمیان هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
 
بەختیار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: نرخی ماسی پێشوتر نزیکەی کیلۆی ٥ هەزار دینار بو، بەڵام ئێستا بەرزبوەتەوە بۆ نزیکەی ١٠ هەزار دینار.
 
لەبارەی هۆکاری ئەم بەرزبونەیەشەوە وتی: دو هۆکار هەیە، لەئێستادا پڕۆژەکانی ماسی لە مانگی ٣ دەستدەکەن بە دانانی پەنجە ماسی لە پڕۆژەکانیان و وەرزی بەرهەمهێنانیەتی، هۆکارێکی تریش نەخۆشی ڤایرۆسییە و وایکردوە بەرهەمی ماسی کەمببێتەوە، ئەمانەش وایانکردوە نرخەکەی بەرزببێتەوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,130,574     ژمارەی میوان 1402