ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
روپێوییەک لەبارەی شیاوبونی هەوای گەرمیان دەکرێت

2024/06/04 - 11:28 | 208 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
روپێی بۆ کوالێتی هەوا لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت و لە مانگێکدا چوار جار داتا وەردەگیرێت، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش دەڵێت: تاکۆتایی ئەمساڵ دەردەکەوێت هەوای گەرمیان تاچەند گونجاوە بۆ ژیانکردن.
 
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لیژنەیەکی تایبەتمەندمان هەیە بە روپێی بۆ کوالێتی هەوا "کوالێتی لێکس" لد سنوری ئیدارەی گەرمیاندا، ئەم لیژنەیە لەمانگێکدا چوار جار داتا وەردەگرێت و تا سەری ساڵ بەردەوام دەبێت.
 
وتیشی: داتای پێویست وەردەگیرێت لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان، لە ئێستادا کەلار و رزگاریمان تەواو کردوە و بەرەو کفری دەڕۆین، کوالێتی هەوای ناوچەکە دەپێوین لە رێگەی ئامێرەکانی خۆمانەوە، کە بەشێکیان ئامێری گواستراوەن و بەشێکیان ئامێری تایبەتی جێگیرن.
 
بەوتەی بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، ئامانج لە روپێویەکە بۆ زانینی کوالێتی هەوای ناوچەکەیە لە روی شیاویی بۆ ژیانکردن و هەروەها زانینی بون و رێژەی ئەو گازانەی کە زیانبەخشن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,004,591     ژمارەی میوان 643