ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌ گوژمه‌ى ٨ میلۆن دۆلار پرۆژەی رێگاوبان‌ له‌ كفرى راگیراوه‌

2024/06/02 - 10:46 | 193 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌ گوژمه‌ى نزیكه‌ى ٨ ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى رێگاسازیی له‌ قه‌زاى كفرى راگیراوه‌‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كاركردن له‌و پرۆژانه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
 
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ٢پرۆژه‌ى رێگاسازییمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ قه‌زاكه‌دا راگیراوه‌، پرۆژه‌ى یه‌كه‌میان رێگاسازیی گه‌ڕه‌كى شۆڕشه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هیدان به‌ گوژمه‌ى زیاتر له‌ ٣ ملیۆن نیو دۆلار كه‌ ٢٥٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بڵنده‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 
ده‌شڵێت: پرۆژه‌ى دوه‌میش رێگاسازیی گه‌ڕه‌كى ئازادیی و ئیمام محه‌مه‌ده‌ به‌ گوژمه‌ى نزیكه‌ى ٤ ملیۆن و نیو دۆلار كه‌ رێژه‌ى ئه‌نجامدراوى پرۆژه‌كه‌ نزیكه‌ى ٢٥٪ـە و له‌لایه‌ كۆمپانیاى كۆژاره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: ئەم پرۆژانە لەسەر بودجەی پترۆدۆلارن کە پرۆژەکانی ئەم سێکتەرە هەموی راگیراون.
 
باسی لەوەشکرد:‌ ئێستا ئه‌م پرۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و لیژنه‌ى بۆ پێكهێنراوه‌ بەمەبەستی تاوتوێكردنى دۆسیه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌ك پاره‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین دۆسیه‌كانمان راده‌ست بكرێته‌وه‌ و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,004,608     ژمارەی میوان 660