ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەماوەی هەفتەیەکدا قەرەبوی ٤٠ جوتیاری کەلار دەکرێتەوە کە زەویەکانیان ئیفراز کراون

2024/05/28 - 10:17 | 259 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دواى سێ ساڵ له‌ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى له‌ كه‌لار به‌شێوه‌ى هه‌وایی له‌ ئێستادا رێكاره‌كان گه‌شتوه‌ به‌ كۆتاى و قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان دیاریكراوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیروپشك بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ بكرێت كه‌ قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه‌.
 
له‌ نیسانى ۲۰۲۱، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌ پێدانى زه‌وی به‌ كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له‌ كه‌لار به‌ شێوه‌ى هه‌وایی له‌سه‌ر روبه‌ری ٦١٨ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه‌ بڕیار بو زەویە کشتوکاڵییەکە بکرێت به‌ زه‌وی نیشته‌جێبون.
 
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ دیاریكراوه‌ و كۆنوسى تایبه‌تیان بۆ كراوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیروپشكى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و جوتیاران بكرێت كه‌ زه‌وییه‌ کشتوکاڵییەكانیان به‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ كه‌وتوه‌ كه‌ ده‌درێت به‌كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى و ئه‌نفالكراوانى كه‌لار، كه‌ ژماره‌یان 40 جوتیاره‌.
 
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر، په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لاره‌وه‌ كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,004,646     ژمارەی میوان 698