ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دروستكردنى پاڵاوگه‌ى ئاو بۆ ناحیەی باوه‌نور دەدات

2024/05/22 - 12:23 | 224 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دواى ئه‌وه‌ى داواكرا پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور به‌ شێوه‌ى راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەوبارەوە داوە.
 
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى باوه‌نور، بۆ ماوه‌ى ٣ ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامى ته‌نده‌رینى بۆ كراوه‌، به‌ڵام هیچ كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌نه‌بو وه‌ریبگرێت، دواتر داوامان كرد به‌شێوه‌ى راسته‌خۆ خۆمان جێبه‌جێى بكه‌ین.
 
وتیشى: له‌ ئێستا ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان وه‌رگرتوه‌ پرۆژه‌كه‌ خۆمان جێبه‌جێى بكه‌ین و ره‌زامه‌ندیه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌، له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خۆى له‌ دو قۆناغ ده‌بینێته‌وه‌ قۆناغى یه‌كه‌مى ملیارێک و ١٥٠ ملیۆن دیناره‌، هاوكات قۆناغى دوه‌مى دانانى پاڵاوگه‌كه‌یه‌ خۆى له‌ ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن دیناردا ده‌بینێته‌وه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,130,559     ژمارەی میوان 1387