ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دواى ٩ مانگ هێشتا دیار نییە كه‌ى كۆرنیشه‌كه‌ى كفرى دروست ده‌كرێت

2024/04/25 - 12:49 | 66 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دواى زیاتر له‌ ٩ مانگ لە دەرچونی بڕیاری دروستکردنی کۆڕنیشێک بۆ بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، تاوه‌كو ئێستا دەستنەکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایین.
 
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له‌ مانگى ٦ـی ساڵى رابردوه‌وه‌ له‌سه‌روبه‌ندى خۆپیشاندانی دانیشتوانى قه‌زاى كفرى، بڕیاردرا ‌ پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیارى له‌ قه‌زاكه‌ دروست بكرێت كه‌ كۆرنیشێكى تیدایه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستمان به‌ كاركردن نه‌كردوه‌ تێیدا و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایین.
 
ده‌شڵێت: له‌ هه‌فته‌ى ئاینده‌وه‌ جارێکی تر به‌دواداچونى بۆده‌كه‌ین كه‌ كه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
باسی لەوەشکرد: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خۆى له‌ ٣ قۆناغدا ده‌بینێته‌وه‌ و بۆ قۆناغى یه‌كه‌مى بڕى ٥٠٠ ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، هاوكات داواشمان كردوه‌ خودى خۆمان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,678     ژمارەی میوان 708