ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
خاوەن نوسینگەیەکی دراو لەکەلار: دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە موچەوە هەیە

2024/03/27 - 04:24 | 165 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
خاوەنی نوسینگەیەکی دراو هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار گرێدەدات بە دابەشنەکردنی موچە، دەشڵێت: دینار لە بازاڕدا کەمیکردوە.
 
حسێن غەیدان، خاوەن نوسینگەی کۆڕەو بۆ دراو لە کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نزیکەی ۱٥ رۆژە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزیوە ۲ بۆ ۳ هەزار دینار دابەزیوە، پێشتر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەروی ۱٥۰ هەزار دینار بوە، بەڵام لەئێستادا ۱٤۷ هەزار و٥۰۰ دینارە.
 
خاوەنی ئەو نوسینگەی دراوە هۆکارەکەی گەڕاندەوە کەمی دینار لەبازاڕدا و دەڵێت: ئەگەر بڵاوبکرێتەوە موچە دابەش دەکرێت ئەوا  رەنگە دیسان نرخی دۆلار بەرز بێتەوە.
 
زیاتر لە دو هەفتەیە حکومەتی عێراق پارەی ناردوە بەرامبەر بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام بەبیانوی ئەوەی موچەی هێزە سەربازیەکانی تێدا نیە دابەش نەکراوە، ئەگەرچی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەکەی دا، بەڵام هێشتا لیستی دابەشکردنەکە رانەگەیەنراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,722,861     ژمارەی میوان 900