دەنگ نێت
بڕیاره 650 یه‌كه‌ى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه به مامۆستایان ناسراوە راده‌ستى به‌شداربوان بكرێت، ئه‌ندامێكى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت: پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
ساڵح میروه‌یس، كارگێرى لقى گه‌رمیانی یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: بڕیاره زۆنى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى مامۆستایان كه خۆى له 650 یه‌كه ده‌بینێته‌وه راده‌ستى به‌شداربوان بكرێت به خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه.
وتیشى: پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردوه و رادەستکردنەکە تاوه‌كو مانگى داهاتو ده‌خایه‌نێت، چونكه راى لایه‌نه‌كانى پێویسته.