ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دیارنییە كه‌ى گه‌ڕه‌كه‌ زیاده‌ڕه‌وەکانی كه‌لار تۆمارده‌كرێن

2024/03/16 - 06:57 | 180 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی تاپۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هیچ یه‌كێك له‌و گه‌ڕەكانه‌ى کەلار كه‌ به‌ زیاده‌ڕەویی دروستكراون، نه‌هاتوه‌ته‌ لامان ‌ بۆ تۆماركردنیان.
 
ئه‌كره‌م ره‌زا، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی: سیروان، كه‌لارى كۆن، حه‌مرین، ئازادى و چه‌ند گه‌ڕەكێکی دیكه‌مان هه‌یه کە زیادەڕۆن، دۆسیەیان نه‌هاتوه‌ته‌ لاى ئێمه‌ بۆ ئیفرازكردن و تۆماركردنیان.
 
وتیشى: له‌كاتێكدا یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ زیاده‌ڕەویمان هه‌یه‌ و كارى پێده‌كرێت كه‌ یاساى ژماره‌ 7ـی ساڵى 2021ـە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,461     ژمارەی میوان 496