ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
داوادەکرێت بڕیارێکی تایبەت بۆ داشکاندنی نرخی پارەی ئاوی ماڵان لەگەرمیان دەربکرێت

2024/03/13 - 07:07 | 139 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
له‌ ماوه‌كانى رابردودا حكومه‌ت بڕیاریدا به‌ داشكاندنى له‌ %15ـی كرێى ئاوى ماڵان، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ له‌ نێوان كۆمپانیا و حكومه‌ت، هاوڵاتیانى سنورى گه‌رمیان لەو داشکانە سودمه‌ند نه‌بون، به‌رپرسێکیش دەڵێت:  داوامانکردوە لێخۆشبونێکی تایبەت بۆ گەرمیان دەربکرێت.
 
سالار عه‌زیز، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاوى ماڵان له‌ سنورى گه‌رمیان راگیرا به‌هۆى كێشه‌ له‌ نێوان كۆمپانیا و حكومه‌ت له‌ ئاستى سه‌ره‌وه‌دا، هاوڵاتیانى سنورى گه‌رمیان سودمه‌ند نه‌بون له‌ داشكاندنى %15ـی كرێى ئاو.
 
وتیشى: بۆیه‌ پێشنیارمان كردوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نوێ بكرێته‌وه‌ بۆ زۆنى چوار كه‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,068     ژمارەی میوان 116