ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەگەرمیان هاوسەرگیری کەم و جیابونەوە زیادیکردوە

2024/03/04 - 07:34 | 204 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە گەرمیان رێژەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی کەم و جیابونەوەی هاوسەران زیادیان کردوە.
 
لەئامارەکەدا هاتوە: لەساڵی رابردودا (٢٠٢٣)، (٢٦١٨) حاڵەتی هاوسەرگیریی "مارەبڕین" لەگەرمیان تۆمارکراوە، ئەم ژمارەیەش (١٢٨) حاڵەتی کەمترە لەچاو ساڵی پێشوتر (٢٠٢٢) کە لەوساڵەدا (٢٧٤٦) حاڵەتی هاوسەرگیریی تۆمارکراوە.
 
هەربەپێی ئامارەکە، لە (٢٠٢٣)ـدا، (٨٥٣) حاڵەتی لێکجیابونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە، ئەمەش بەبەراورد بە ساڵی پێشتر (٢٠٢٢)، (٥٦) حاڵەتی زیاترە، چونکە لە (٢٠٢٢)ـدا (٧٩٧) حاڵەتی لێکجیابونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
 
بەپێی شرۆڤەی داتاکانی ئەنجومەنی دادوەریی، لەبەرامبەر هەر ١٠٠ حاڵەتی هاوسەرگیریی، زیاتر لە ٣٠ حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران هەیە.




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,173     ژمارەی میوان 218