ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان: رێگەنەدان بەهاوردەکردنی ئاژەڵ هۆکاری گرانبونی نرخی گۆشتە

2024/03/03 - 07:21 | 152 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەبارەی گرانبونی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی گەرمیان، به‌ڕێوبه‌رى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بەوهۆیەوەیە کە هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ بۆ سنوره‌كه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌.
 
چەند رۆژێکە نرخی گۆشتی سور بە رادەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کیلۆی گەیشتوە بە ٢١-٢٢ هەزار.
 
لەبارەی ئەم بەرزبونەوەیە، حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هۆكارى به‌رزى نرخى گۆشت له‌ بازاڕدا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانى ئاژه‌ڵان نرخ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر كیلۆیه‌ك لەو مەیدانانەدا 10 هه‌زار دیناره‌.
 
وتیشى: هاوكات گۆشتى سور له‌ بازاڕدا وەک هەمو کەرەستەیەکی تر پەیوەستە بە خواست و خستنەڕو "عرض و طلب"،‌ كه‌ خواست زۆربو و گۆشت كه‌مبو، ئه‌وه‌ نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر راسته‌.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كێكى دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كان كه‌مبونه‌وه‌ى هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵه‌ له‌ وڵاتانى دیکەوە ‌ بۆ سنوره‌كه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نرخ به‌رزببێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ وڵاتى ئێران رێگه‌ نادات ئاژه‌ڵ بێته‌ سنوره‌كه‌ و باجێكى زۆرى خستوه‌ته‌سه‌رى.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,307     ژمارەی میوان 350