ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
مناڵانی ئیشکەری سەرشەقام دەکرێنە ٣ بەشەوە و دوان لەو بەشانە ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەکرێت

2024/02/21 - 08:02 | 216 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لەگەرمیان لیژنه‌یەک ‌ بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچونكردنكردنى دۆسیەی مناڵانى ئیشكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پێکهێنراوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: مناڵەکان دەکەینە ٣ بەشەوە، دوان لەو بەشانە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکەین.
 
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى مافى مناڵان و بە بەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان له‌ گه‌رمیان پێكهێنراوه‌، كاریشی بریتییە لە به‌دواداچونكردن‌ بۆ مناڵانى ئیشكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام.
 
وتیشى: ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ رێگه‌ى فۆرمى تایبه‌ته‌وه‌ زانیارى كه‌سیی له‌و مناڵانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ئیش ده‌كه‌ن، دواتر بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌ رێگه‌ى ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌ زانیارى دیكه‌ وه‌رده‌گرین.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: دواتر به‌پێى فۆرمه‌كان مناڵه‌كان پۆلین ده‌كه‌ین، بۆ نمونه‌ هه‌یانه‌ بارى مادییان باشه‌ و ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ باوكیان بانگهێشت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كات ئه‌وه‌ روبه‌روى داواكارى گشتى ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌شیانه‌ باندن ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ روبه‌روى داواكارى گشتى و دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یانه‌ كه‌مده‌رامه‌تن ئه‌وه‌ له‌لاى خۆمان ناویان تۆمار ده‌كه‌ین له‌ بونى هه‌ر هاوكارییه‌ك كه‌ بۆمان بێت ئه‌وه‌ هاوكارییان ده‌كه‌ین.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,538     ژمارەی میوان 573