ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
دیار نییە كه‌ى پشكنینى DNA بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان ده‌كرێت

2024/02/20 - 05:58 | 123 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بۆماوه‌ى نزیكه‌ى 4 مانگه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ وه‌رگرتنى نمونەی خوێنى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆیان بەمەبەستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناسنامەی ئه‌و 172 روفاتەی لە سەماوە دۆزرانەوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌ گه‌رمیان دەست بەو پرۆسەیە نەکراوە ئەگەرچی لە چەمچەماڵ دەستیپێکردوە.
 
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان سه‌ره‌تا له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و چاوه‌ڕوانین له‌ قۆناغى دوه‌مدا بێته‌ كه‌لار.
 
وتیشى: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه‌ و زیاتر له‌ 100 ناومان ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمان كردوه‌ کە ئامادەن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پشكنینه‌.
 
ده‌شڵێت: بۆیه‌ چاوه‌ڕوانى سه‌روى خۆمانین بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن کەی ده‌ست بە پرۆسەکە دەکرێت.
 
لەساڵی ٢٠١٩ـدا لە پارێزگای موسەنا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستکەوتون لە گۆڕەکەدا، قوربانییەکان کوردن و لەچوارچێوەی پرۆسەی ئەنفالدا  شەهید کراون و لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا داپۆشراون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,732,041     ژمارەی میوان 91