دەنگ نێت
پێدانى مۆڵه‌ت به پرۆژەکانی نیشته‌جێبون له گه‌رمیان راگیراوە و به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه‌وه دراوه.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان پێدانى مۆڵه‌ت به پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له گه‌رمیان راگیراوه، به‌هۆى زۆرى پرۆه‌كان له سنوره‌كه.
وتیشى: له ماوه‌ى 4 ساڵى رابردودا 170 داواكار پێشكه‌شكراوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه له سنوره‌كه‌دا، له‌و رێژه‌یه مۆڵه‌تى 14 پرۆژه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه.