ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بارانی ٢ رۆژی رابردو ٢٠ سم ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسواری زیادکرد

2024/02/04 - 08:17 | 176 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەهۆی بارانبارینی دو رۆژی رابردو، بەنداوی باوەشاسوار لەقەزای کفری، ئاستی ئاوەکەی نزیکەی 20سم بەرزبوەتەوە کە رێژەی گلدانەوەی ئاوەکەی زیاترە لە 3 ملیۆن مەتر سێجا، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت: ئاستەکە کەمترە لە پارساڵ.
 
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەنداوی باوەشاسوار کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لەئێستادا ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکە 3 ملیۆن و 900 هەزار مەتر سێجایە، کەئەمەش بەراورد بەساڵی پار لەم کاتەدا کە 5 ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدابوە، کەمیکردوە.
 
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەهۆی بارانبارینی رۆژەکانی رابردوەوە ئاستی ئاوەکە 20 سم زیادی کردوە، بەڵام ئەمە لەچاوساڵی پار زۆر کەمترە، چونکە ساڵی پار تا ئەم کاتە چەند جارێک بارانی باش باریبو، بەڵام ئەمساڵ بارانەکەی لاواز و وردە و ئاوی چەمەکان نەهاتوە، بۆیە ئاستی ئاوەکە بەپێی پێویست زیادی نەکردوە.
 
لەئێستادا بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن و 300 مەترسێجا ئاوی هەیە، لەکاتێکدا خۆی بۆ گلدانەوەی 6 ملیۆن مەترسێجا ئاو دروستکراوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,731,921     ژمارەی میوان 1377