ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
هەوڵێک هەیە کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو و تازەدێ بکرێن بە یەک

2023/01/18 - 08:22 | 266 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت 
 
بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای دەکات هەوڵێک هەیە هەردو کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو و تازەدێ بکرێنە یەک کەمپ.
 
بێستون ژاڵەیی، بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێستا هەوڵێک هەیە هەردو کەمپی ئاوارەکانی تازەدێ لە کەلار و قۆرەتو لە ناحیەی قۆرەتو، بکرێنە یەک کەمپ، ئەمەش بەوپێیەی کەمپی قۆرەتو لەڕوی گوزەرانەوە بۆ ئاوارەکان نەگونجاوە و کەمتر لە ٨٠ خێزانی تێدا ماوە، بەڵام کەمپی تازەدێ  گونجاو ترە.
 
ئاماژەی بەوەشدا هێشتا ئەم بیرۆکەیە بەتەواوی جێبەجێنەکراوە، هەروەک هەندێک لە ئاوارەکان رازیی نین بەم هەنگاوە.
 
بێستون ژاڵەیی، زیاتر وتی: ئێمە شتێک ناکەین بەناچاری، بەڵکو دەبێت خەڵک بە ئارەزومەندانە کەمپی خۆیان بەجێ بێڵن بۆ کەمپەکەی دیکە، چونکە تاوەکو ئێستا دانیشتوانیان ناڕازی بون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,756     ژمارەی میوان 743