ده‌نگ نێت
هێشتا کێشەی نەبونی پێوەر لەبازاڕەکانی گەرمیان هەیە، بەرپرسی راگەیاندنی ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش دەڵێت: 4 هەزار هاوڵاتی ناویان نوسیوە بۆ بەستنی پێوەرەکە.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌تاوه‌كو 20ـی 12ـى 2022ـى دیارییكردبو بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن و داشكاندن له غه‌رامه‌ى نه‌به‌ستنى پێوه‌ریان له‌سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه له 80 هه‌زاره‌وه بۆ 10 هه‌زار، به‌ڵام له دو هه‌فته‌ى پێش ئه‌و رێكه‌وته‌وه، كێشه‌ى نه‌مانى پێوه‌ری ئاو سه‌ریهه‌ڵدا، كه ئه‌مه‌ش وایكرد هاوڵاتیه‌كى زۆر نه‌توانن پێوه‌ره‌كه ببه‌ستن. سه‌ره‌نجام فه‌رمانگه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى ئاو بڕیاریاندا به‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌توانن خۆیان ناونوس بكه‌ن لایان و هه‌ركاتێك پێوه‌ر هاته بازاڕ، بیكڕن و بیبه‌ستن، به‌مشێوه‌یه غه‌رامه‌ى 80 هه‌زارى نایانگرێته‌وه.
سالار عه‌زیز، بەرپرسی راگەیاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتى: بەهۆی نەبونی پێوەر لەبازاڕەکاندا هاوڵاتیان لەفەرمانگەکانی ئاو خۆیان ناونوس کردوە، تاوەکو ئێستاش 4 هەزار هاوڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردوە.
هاوكات تائێستاش كێشه‌ى نه‌بونى پێوه‌ر له بازاڕدا به‌رده‌وامه و هاوڵاتیان به‌هۆی نه‌بونى پێوه‌ره‌وه ناتوانن پابه‌ندى به‌ستنى بن.
سالار عه‌زیز، جەختی لە به‌رده‌وامى ئه‌و كێشه‌یه كرده‌وه و وتى: داوامان لە سەروی خۆمان كردوه ئەو هاوڵاتیانەی ناویان نوسیوە و پێوەریان دەستنەکەوتوە، سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نەیانگرێتەوە.